704
ئەمڕۆ ٢٤/٩/٢٠٢٠ ئینستتیوتی ژیار/ لقی ڕاپەڕین، سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی شێوازی مامەڵەو وانە گوتنەوە لە پۆلدا بۆ ” مامۆستا هێدی ” ئەندامی تۆڕی ڕاهێنەرانی کوردستان سازکرد.
ئامانجی سیمینارەکە ڕاهێنانی مامۆستایانی خولەکانی ئینستتیوتی ژیار بۆ منداڵان و نەوجەوانان بوو بە مەبەستی ئاشناکردن و چۆنیەتی هەڵسوکەوت و مامەڵەی گونجاو لەسەر وانە گوتنەوە و باشتر گەیاندنیان لە پۆلدا.
مامۆستایان بۆ زیاتر بەهرەمەندبوون و جوانتر تێگەیاندنی قوتابیان، بە پەرۆشەوە بەشداری سیمینارەکەیان کرد.
سیمینارەکەش بەسەرنج و گفتوگۆی بەشداربووان گەرم و گوڕی زیاتری بە خۆیەوە بینی.