توێژینەوە

ئه‌رک ته‌نها به‌سه‌ر خۆتدا بده‌

نوسه‌ر: د. عادل الشویخ | ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین

747بینین

له‌ قورئانى پیرۆزدا واتاى ئیجابى بوون و گه‌شبینى وره‌به‌رزى به‌جۆره‌ها دیمه‌ن و شێوازى جۆراوجۆر هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چه‌مکى ئه‌رک پێ سپاردن به‌تاک چرتر بکاته‌وه‌.

ده‌رئه‌نجام خودى تاکه‌که‌ کاره‌که‌ راپه‌رێنێ که‌ئه‌ویش ره‌نگدانه‌وه‌ى خۆى هه‌یه‌ له‌سه‌ر جێگیرکردنى چه‌مکى گه‌شبینى بانگخواز له‌کارو هه‌وڵداندا یه‌کێ له‌و ئایه‌تانه‌ى قورئانى پیرۆز که‌ واتاى گه‌شبینى دیارى ده‌که‌ن ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌یه‌ که‌ ده‌فه‌رموێ: (فَقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ لَا تُكَلَّفُ إِلَّا نَفْسَكَ وَحَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ) (النساء: ٨٤) واتاکه‌شى زۆر به‌ڕوونى دیاره‌ که‌خواى گه‌وره‌ فه‌رمان ده‌دات به‌ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى (صلى الله علیه‌ وسلم) که‌ بۆ جێبه‌جێى کردنى ئه‌رک جگه‌ له‌ خۆى داوا له‌ که‌سى تر نه‌کات له‌ که‌سى تره‌وه‌ چاوه‌ڕێى یارمه‌تى و پشتگیرى نه‌بێ به‌ڵکو هانیان بدات و به‌س ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ له‌شه‌رعدا شتێکى زانراوه‌ که‌ هه‌مووى ئومه‌ت خراوه‌ته‌ ژێر ئه‌رکى تێکۆشان جیهاده‌وه‌ به‌ڵام واتاکه‌ى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و گریمانه‌یه‌ ببێ که‌هه‌موو موسڵمانێ سه‌ر به‌و ئوممه‌ته‌یه‌ پێشه‌نگیش له‌م کاره‌دا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌تى (صلى الله علیه‌ وسلم) که‌ به‌ته‌نها خۆى خراوه‌ته‌ ژێر ئه‌م ئه‌رکه‌ خواى گه‌وره‌ش تواناى هه‌یه‌ سه‌رى بخات ئه‌رکى ئه‌ویش سنورداره‌ به‌وه‌ى که‌ ئیمانداران هان بدات بۆ ئه‌و کاره‌ ئه‌و واتایه‌ وه‌ک بڵێى ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ که‌ واز مه‌هێنه‌ له‌جیهادکردنى دوژمنان بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى بێده‌سه‌ڵات و ئیمانداره‌کان هه‌وڵبده‌ بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ریاندا با به‌ته‌نها خۆیشت بێت چونکه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ڵێنى پێداویت که‌ سه‌رکه‌تووت بکات به‌ سه‌ریاندا.

(الزاجاج) ده‌ڵێت: خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى به‌ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى (صلى الله علیه‌ وسلم) داوه‌ که‌با به‌ته‌نهاش بجه‌نگێ هه‌ر ده‌بێ تێبکۆشێ چونکه‌ سه‌رکه‌وتنى بۆ مسۆگه‌ر کردوه‌.

(ابن عطية) ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کى رواڵه‌تیه‌ بۆ ده‌قه‌که‌ به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌هیچ گوزاره‌یه‌کدا نه‌هاتووه‌ که‌تێکۆشان و غه‌زاکردن بۆ ماوه‌یه‌کى دیاریکراو به‌ته‌نها و دوور له‌ئوممه‌ت فه‌رز کرابێت به‌سه‌ریدا واتاکه‌ خواى گه‌وره‌ زاناتره‌ ته‌نها له‌گوته‌که‌ (اللفظ)دایه‌ ئه‌مه‌ نمونه‌یه‌که‌ ده‌وترێ بۆ هه‌ر تاکێک له‌خودى خۆیدا واته‌ ئه‌ى محمد (صلى الله علیه‌ وسلم) ئه‌م گوته‌یه‌ بۆتۆ و بۆ هه‌ر تاکێکى تریشه‌ له‌ ئوممه‌ته‌که‌ت.

جا که‌وابوو پێویسته‌ هه‌ر ئیماندارێک خۆى بۆ خۆى بجه‌نگێ تێبکۆشێ با به‌ته‌نهاش بێت له‌مباره‌یه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: سوێند بێت به‌خواى گه‌وره‌ هه‌ر ده‌جه‌نگم له‌گه‌ڵیاندا هه‌تا وڵاغى سواریه‌که‌م به‌ته‌نها ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ بوو ئه‌بوبه‌کریش (ر.خ) له‌ساته‌وه‌ختى جه‌نگى هه‌ڵگه‌راوه‌کاندا وتى: ئه‌گه‌ر ده‌ستى راستم له‌گه‌ڵم نه‌یه‌ت و به‌گوێم نه‌کات ئه‌وا هه‌ر به‌ده‌ستى چه‌پم له‌گه‌ڵیاندا ده‌جه‌نگم.

با به‌تێرامانه‌وه‌ سه‌یرى حوکمى هه‌ڵێنجانه‌که‌ى (القرطبى) بکرێ که‌ده‌بێ موسڵمان تێبکۆشێ با به‌ته‌نها خۆیشى بێت پێغه‌مبه‌رى خودا (صلى الله علیه‌ وسلم) بکاته‌ پێشه‌نگى خۆى.

وەڵامێک بنووسە