له‌رێی ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه، له‌وه ڕاده‌مێنین، كه چۆن خوای گه‌وره سوڕی ئاو ده‌جوڵێنێت و له‌پێناویدا چی ده‌سته‌به‌ركردووه، سه‌رسوڕهێن ئه‌وه‌یه، كه قورئانی پیرۆز زۆر به‌وردیی باسی له‌م ڕاستییانه كردووه.
قورئانی پیرۆز به‌شێوازێكی زانستییانه، له‌هه‌موو ئه‌و ڕاستییانه دواوه، كه به‌سوڕی ئاو‌و بارانبارینه‌وه په‌یوه‌ستن، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌گه‌ڵ نوێترین دۆزینه‌وه زانستییه‌كاندا یه‌كده‌گرێته‌وه، با به‌وردی له‌م وێنه‌یه‌و له‌م ئایه‌ته پیرۆزانه ڕابمێنین، كه‌باس له‌هه‌موو به‌شێك له‌به‌شه‌كانی سوڕی ئاو ده‌كه‌ن:
1- (خۆر) بزوێنه‌ری سوڕی ئاوه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَجَعَلْنَا سِرَاجًا وَهَّاجًا) [النبأ: 13]،(چرایه‌كی پرشنگدارمان بۆ فهراههمهێناون). خۆره كهگهرمی و ڕووناكی پێویست بڵاوده‌كاته‌وه، كه‌بۆ به‌هه‌ڵمبوونی ئاو‌و پێكهێنانی هه‌وره‌كان پێویستن.
2- (با) دووه‌مین بزوێنه‌ری سوڕی ئاوه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ) [الحجر: 22] واته: ((یه‌کێك له به‌خششه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه) ئێمه شنه‌بامان ناردووه که پیتێنه‌ری ڕووه‌ك و دار‌و دره‌خته، هه‌روه‌ها بارانمان له ئاسمانه‌وه باراندووه‌و ئێوه‌ی پێ تێراو ده‌که‌ین (سه‌ره‌ڕای کشتوکاڵ و زیندوه‌ران) بێ ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌و ئاوانه‌تان زه‌خیره کردبێت (ئێمه له‌ژێر زه‌ویدا بۆمان دابین کردوون، به‌هۆی کانی، یاخود بیره‌وه ده‌ستتان ده‌که‌وێت).
3- ئه‌و ئاوه‌ی، كه له‌هه‌وره‌كانه‌وه داده‌بارێت بۆ سه‌دان ساڵ له ناو زه‌ویدا ده‌مێنێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی خراپ ببێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر چ كه‌سێكی تر له‌ئێمه ئه‌و ئاوه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م كۆبكاته‌وه، ئه‌وا خراپ ده‌بێت و تێكده‌چێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ)
4- پاش به هه‌ڵمبوونی، ئاو له ئاسماندا چڕ ده‌بێته‌وه له شێوه‌ی ههورداو با ڕۆڵی پیتێنه‌ری ئه‌و هه‌ورانه ده‌بینێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ). (ئیمه بای پیتێنهرمان ناردووه).
5- قورئانی پیرۆز باسی لهههورهبهرزو كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان كردووه، كه‌ئه‌م هه‌ورانه له‌بارانی به‌خووڕ و به‌فرو سه‌رما به‌رپرسن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُزْجِي سَحَابًا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُ ثُمَّ يَجْعَلُهُ رُكَامًا فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ جِبَالٍ فِيهَا مِنْ بَرَدٍ فَيُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ وَيَصْرِفُهُ عَنْ مَنْ يَشَاءُ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِ يَذْهَبُ بِالْأَبْصَارِ) [النور: 43]. (ئایا نابینن، كه‌بێگومان خوا به‌ئارامی و شێنه‌یی هه‌وره‌كان به‌ئاسماندا ده‌بات دوایی به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ستیان ده‌كات، ئه‌وسا كه‌ڵه‌كه‌یان ده‌كات له‌سه‌ر یه‌ك، ئینجا ده‌بینیت له‌توێی ئه‌و هه‌ورانه‌وه كه‌وه‌كو كێ‌و وان، باران و ته‌رزه ده‌بارێت، جا له‌سوودی ئه‌و بارانه بههه ركه‌س خوا بیه‌وێت خێر‌و به‌ره‌كه‌ت ده‌به‌خشێت، هه‌ر كه‌سیش، كه‌بیه‌وێت لێی دوورده‌خاته‌وه (هه‌وره بروسكه‌كان ئه‌وه‌نده به‌هێزن خه‌ریكه بریسكهكهیان بینایی چاوان ده‌بات). ئه‌م ئایه‌تانه له ئایه‌ته‌كانی موعجیزه زانستییهكانن، كه زانیاریی وردیان ده‌رباره‌ی ئه‌ندازه‌ی پێكهاتنی هه‌وره‌كان و ته‌رزه‌و سه‌رما تێدایه.
6- ئه‌و ئاوه‌ی، كه‌دێته خواره‌وه بهزیادهناچێت، به‌ڵكو له‌ژێر زه‌ویدا كۆدهكرێتهوهو خهزندهكرێت، پاشان به‌شێوه‌ی كانیاوی شیرین دێته ده‌ره‌وه، به‌مشێوه‌یه‌ش ژیان به‌رده‌وامده‌بێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَلَكَهُ يَنَابِيعَ فِي الْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ) [الزمر: 21]. واته: ئایا تۆ نه‌تبینیوه‌و سه‌رنجت نه‌داوه: به‌ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، له‌وه‌ودوا له‌ناو ناخی زه‌ویدا کۆی ده‌کاته‌وه، پاشان به‌شێوه‌ی کارێز وکانی ده‌ریده‌هێنێت، ئه‌وسا هه‌ر به‌و ئاوه کشتوکاڵی ههمهجۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌روێنێت، ئینجا وشك ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، پاشان ده‌یخات و ورد‌و خاشی ده‌کات، جا به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا یاداوه‌ری و یادخستنه‌وه هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند.
سه‌رنجبده‌ن، ئه‌گه‌ر سهوزايی و كشتوكاڵ نه‌گۆڕێت بۆ ڕه‌نگی زه‌ردو وشك نه‌بێت و نه‌بێته چیلكهو چه‌وێڵ، ئه‌گه‌ر هه‌ر بهسهوزیی بمایه‌ته‌وه، ئه‌وا سوڕی ڕووه‌ك تازه نهدهبووهوهو نه‌مانده‌توانی سوود له‌و چیلكهو چهوێڵه وه‌ربگرین، كه له هه‌زاران ساڵه دهگۆرڕێت بۆ پترۆل!!!!.
7- زاناكان ده‌ڵێن هه‌موو ئه‌م پڕۆسانه به‌پێی كۆمه‌ڵه یاسایه كی فیزیاوی وزۆر ڕێكخراو‌و نه گۆڕ ده بێت. خوا ده فه رمویت:(وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الْأَرْضِ وَإِنَّا عَلَى ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ) [المؤمنون: 18].(هه‌ر ئێمه له ئاسمانه‌وه به ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌یه‌کى دیاریکراو بارانمان باراندووه‌و ئینجا له ناخى زه‌ویدا جێگیرمان کردووه، بێگومان ئێمه به جۆره‌ها شێوه ده‌توانین ئه‌و ئاوه له ناو به‌رین و ئه‌و سه‌رچاوانه وشك بکه‌ین) بڕوانه وشه‌ی(بِقَدَرٍ)، كه مه‌به‌ست لێی ڕێكخستنه.
8- گرنگنترین به شی سوڕی ئاو، ئه‌وه‌یه ، كه له ناوچه‌یه‌كدا ڕووده‌دات پێی دهگو ترێت ڕێژگه (ئه و شوێنه‌ی ڕووباره‌كان لێوه‌ی ده‌ڕژێنه ده‌ریا كانه‌وه). قورئان ده‌فه‌رمووێت: (وَهُوَ الَّذِي مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ هَذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ وَهَذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًا وَحِجْرًا مَحْجُورًا) [الفرقان: 53]، ]، ئه‌گه‌ر ڕووباره‌كان نه‌ڕژێنه ده‌ریاكانه‌وه، ئه‌وا ده‌ریاكان وشكدهبن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ریای (ئارال)دا ڕوویدا، كه دوو ڕووباری تێدهرژا، به‌ڵام به هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی مرۆڤه‌وه، ڕێڕه‌وی ڕووبارهكانیان گۆڕی، ئه‌و كاته ده‌ریاكه وشكبوو.
9- زاناكان ده‌ڵێن: كه شاخه‌كان رۆڵێكی زیندوویان له بارانبارین و پێكهاتنی هه‌ورو پاكژكردنه‌وه‌ی ئاودا هه‌یه. خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَجَعَلْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ شَامِخَاتٍ وَأَسْقَيْنَاكُمْ مَاءً فُرَاتًا) [المرسلات: 27]. (هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گۆی زه‌وی كێوی لوتكه بڵندمان دامه‌زراندووه و ئاوی سازگارمان پێشكهشكردوون بۆ خواردنه‌وه) له‌م ئایه‌ته‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشكرا له‌نێوان شاخه‌كان و ئاوی شیریندا هه‌یه.
ئازیزانم ئه‌م ئایه‌تانه، له سه‌رده‌مێكدا نێردراونه‌ته خواره‌وه، خه‌ڵكانێك هه‌بوون باوه‌ڕیان وابووه، كه‌چه‌ند خوایه‌ك بۆ بارانبارین، بۆ هه‌وره‌گرمه هه‌یه‌و خوایه‌ك بۆ هه‌وره‌بروسكه هه‌یه‌و پێیده‌گوترێت زیۆس هتد….له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌كی زانستی نه‌بوو.
ئه‌م ئایه‌تانه 1400 ساڵ به‌ر له‌ئێستا نێردراونهتهخوارهوهو تیایاندا باسێكی ته‌واوی سوڕی ئاو كراوه، كه ته‌نها كه‌متر له 100 ساڵه ئه‌م ڕاستییانه له‌لایه‌ن ڕۆژئاواییهكانهوه زانراون! ئایا ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه نییه، كه‌قورئان په‌رتووكی خودای تاك و ته‌نهایه؟.
———————
نووسينى: عبد الدائم الكحيل