نووسین

کۆمەڵگایی کوردیی لەداڕمانی ئەخلاقی سیاسی بەرەو داڕمانی ئەخلاقی نەوەی داهاتوو

1.44Kبینین

نووسینی: بیلال زه‌نگڵ

ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت لە کۆمەڵگەی کوردی لە نەمانی هیچ سیقەو متمانەێک لە نیوان هاوڵاتیان و دەسەڵاتی سیاسی کورد بەس نەبوو بەڵکوو داڕمانی کورد هەنگاوی ناوە بەرەو ئاقارێکی نادیار، خۆ دەر خستن مۆدیل
بە جۆرێک خۆ دەر خستن لە پێناوی چیدا؟! هەیە خۆی دەر دەخات بە نمایشکردنی جەستەی، هەشە خۆی دەر دەخات بەهۆی جنێودانوو قسەی نەشیاو، بەجۆڕێک ئەوەندە بەقسەی ناشرین و قسەی سێکسی ئاڵو دەبوون لە سۆشیال میدیا لە پێناو خۆ دەر خستن، لە بری بەرزبوونەوەی ئاستی ڕۆشنبیر، کەچی ئاستی ڕۆشنبیر بەرەو دارمان ڕۆیشتووە بەجۆرێک ئەوانەی خۆیان نمایش دەکەن جنێو دەدەن و بەکارو قسەی سێکیس و بێسودەوە خەریکن وا دەبنە پاڵەوان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەجۆڕێک کاری وا قێزەون دەکەن بەخەیاڵی مڕۆڤ داناێت ئەمە لە پێناوی چی؟! لە پێناو کۆ کردنەوەی زۆر ترین بینەردا ئەمە بۆ؟! بەجۆرێک
ئامادەن هاوڕێکانیان بکەن بەپەندی زەمانە؟! نەک هەر ئەوەندە بگرە لە پێناو دەستخستنی تۆزە سەرمایەێک هەندێکیان دایک و باوکی خۆیان کردووە بە پەندی ڕۆژگار؟! وە زۆر جار بۆ بەپەند بردنی کەسی بەرامبەر تەقلیدی کوێرانەی وڵاتانی تر دەکەنەوە بەبێ ڕەچاو کردنی هیچ یاساو ئاین و دابوونەریتێک ئەوەی جێگای داخ و نیگەرانیە ئەم جۆرە بابەتە بێسودوو بێ مانایانە ڕۆژ بە ڕۆژ لەسەر گەنج و مێر منداڵان زیاتر دەبێت ڕاگەیاندنەکانیش بۆ برەودان بەو بەرەڵاو تێکدانی کۆمەڵگادا خەریکی بە پاڵاوان کردنی ئەم جۆرە کەسانەنن، بە ڕاگەیاندنە زەبەلاحەکانی و پارەی میلەت بۆ داڕنینی ئەخلاقی میلەت، هاو شێوەی Net tv هاو ئاوازەکانیان بەبێ ئەوەی هیچ گرینگێک بە ناوە رۆێک و پەیامی قسەکانیان بدەن، دوای پێشکەش کردنی بابەتی ناشرین جنوێ فرۆشی خۆ نمایش کردن و بازرگانی کردن بەجەستەیانەوە دێن ریکلام و هەواڵ و ڕێپۆتاجیان بۆ دەکەن، کە ئەمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان وێنا دەکات وا دەکات نەوەێکی نا هۆشیار کە لەهیچ تێناگات جگە لە قسەی نە شیاو ئاماژەی سێکسی بەرهەم بێت بۆیە! ئیتر کاتی ئەوە هاتووە بپرسین کۆمەڵگای کوردی چۆن گەیشت بەو ئاستە؟! کە لە کۆمەڵگاێکدا کە نمایش کردنی ئافرەتان لەسەر شاشەکان لە قەدەغە کراوەکان بوو، چۆن گەیشت بەو ئاستە؟! پێویستە بپرسین چۆن ئەوانەی خەریکی نمایش کردنن بە لە شوو لارو جەستیانەوە چۆن بوونتە ئەستێرەکانی سەر شاشە کان بۆچی؟!
بۆچی نەوەێکی لەو شێوەیە ڕووکەش بێ هەڵگرتنی هیچ بەر پرسیاریەتێک دروست بوو؟! ئایە هیچ وڵامێکی گونجاو بۆ ئەمە هەیە ؟!
جگە لە جیهان گیر و جیهانی سەرمایە داریی
کە مڕۆڤەکان لەهەر کلتور ئاین نەتەوێک بن وەک و یەکی لێدەکان هەموو بەهاێک دەکەن بە قوربانی ناو بانگ و دەرکەوتن لە پێناو تۆزە سەرمایەێک.
ئیتر کاتی ئەوە نە هاتووە تاکەی وا بێباکین بەرامبەر نەوەو جیلی داهاتووی ئەو وڵاتە؟
بۆیە دەبێت خەمخۆرانی وڵاتوو داهاتووی مڕۆڤ و تاکەکان
زۆر جدیوو بوێرانە بێنە سەر خەت لە زانایان و مامۆستایانی ئاینی لە موفکیر و ڕۆشنبیران لە دایکو باوکان لە هەموو کەسێک کەهەستی بەر پرسیاریەتی لە ناخ دایە
بیرێکی جدیی لە نەوەی داهاتوو بکەنەوە پرسیار لە خۆیان بکەن چۆن بێرە گەیشتین؟! وە چۆن چاکی بکەینەوە؟

وەڵامێک بنووسە