توێژینەوە

شایەتی ئەدەم كەپێغەمبەری خوایە (صلی الله علیه وسلم)

628بینین

كەسەیری ژیاننامەی سەروەر ئەكەین (صلی الله علیه وسلم) دڵنیا دەبین كەخاوەنی رەوشتێكی بەرزو بەهای باڵابووە، دوژمنانی پێش دۆستانی ئەو شایەتیەی بۆئەدەن كە بەوەفابووەو هەرگیز پەیمانشكێنی نەكردووە، بۆنموونە كەهیرەقل لەئەبوسوفیانی پرسی: ئایا محمد پەیمان شكێنی ئەكات؟ ئەبوسوفیان كە كافریش بوو وتی: نەخێر.

حوزەیفەی یەمانی و باوكی لەسەروبەندی جەنگی بەدردا ئەكەونە دەست كافران، ئەڵێن: بۆكوێ‌ دەچن؟ ئەڵێن: دەچینەوە بۆمەدینە، پەیمانیان لێوەردەگرن كە نابێت بچن هاوكاری محمد بكەن.

كاتێك دێن بۆلای و ئەمەی بۆباس دەكەن ئەویش دەفەرموێت: (انصرفا، نَفِی بعهدِهم، ونستعینُ اللهَ علیهم) پەیمانەكەتان بەرنەسەرو بچنەوە مەدینەو ئێمەش پشت بەخوا ئەبەستین بەرامبەریان.

یان لەجەنگەكاندا ئەوپەڕی رەچاوی بەهاباڵاكانی ئەكردو فەرمانی ئەدا دەست بپارێزن لەمناڵ و ئافرەت و پیروراهیبەكان، كەئەمەش لەهیچ كوێیەكدا نەبووە لەئیسلامدا نەبێت، كەخاچپەرستان فەلەستینیان داگیركرد دەستیان لەكەس نەپاراست و بەهەزارانیان شەهیدكرد، كەسەلاحەدینیش قودسی گرتەوە بەپارەیەكی كەم ئازادی كردن و كەشتی بۆدابین كردن و بەهەزارانی ناردەوە بۆ ئەوروپا.

وەڵامێک بنووسە