توێژینەوە

دەرگاكان كراوەن

901بینین

خوا دەرگایەك لە بەندەكەی ناگرێت تا چەند دەرگایەكی بۆ نەكاتەوە.

برادەرێكم لە مۆنتریال بەڕێوەبەری ئوتێلێكی پێنج ئەستێرەبوو، رۆژی پانزەسەعات كاری دەكرد ، لەپڕ بەبێ‌ هۆ لەكارەكەی لایان برد، لەداخا سوكە جەڵتەیەك لێی دا، كەلەخەستەخانە هاتە دەرەوە ئیشێكی دەستكەوت لە ئوتێلێكی چوار ئەستێرەداو زۆر بەدڵسۆزی كاری بۆدەكردن، دەستكەوتی ئوتێلەكە زیادی كرد، كردیانە شەریك و پاش پێنج ساڵ بەشەكانی ئەوانیشی كڕیەوەو بووە خاوەنی ئوتێلەكە.

جابەیەكەوە باسی ئەوەمان دەكرد كەمرۆڤ لە بەرامبەر ناڕەحەتیەكان وئاستەنگەكانی ژیاندا تووشی دڵەڕاوكێ‌ وترس دەبێت، دواتر بۆی دەردەكەوێت كە ئەو ئاستەنگانە بەرەكەتی خوابوون و دەرگای پڕخێریان بۆ خستۆتە سەرپشت. (سه‌رچاوه‌ كتێبی: قوة التفكیر (لا: 228).

بۆیە پشت بەخوا ببەستە (ومن یتوكل علی الله فهو حسبه).

مستەفا ئیبراهیم خەلیل كەساڵی 1958 لەمیسر لەدایكبووە، لەساڵی 1971دا لە پۆلی یەكی ناوەندیدا هەردوو قاچی بەهۆی شەمەندەفەرەوە لەدەستدا ، ئەمە سەرەتای ژیانێكی نوێی بوو ، كەوتە مەشقی مەلەكردن ، رۆژێك ئوتۆمبیل لێی داو شانی شكا ، پاش چابوونەوەی شانی لەزۆر پێشبڕكێدا بەشداری كرد، بەڵام كەس نەبوو هاوكاری بكات تا بەشداری پێشبڕكێی دەرەوەی وڵات بكات ، مستەفا لە رۆژنامەی ئەهرام دەستبەكاربوو، خاوەنی رۆژنامەكە هاوكاری كردو توانی بەبێ‌ قاچیەوە بەمانشدا بپەڕێتەوە لە لیواری بەریتانیاوە بۆ لێواری فەڕەنسا بە ماوەی 16 سەعات و چل خولەك لەساڵی 1992 دا
لەساڵی 1993 دا بۆدووەم جار بەمەلە مانشی بڕی بە 14 سەعات و 55 خولەك بەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی بۆ خۆی تۆماركرد..(سه‌رچاوه‌ كتێبی: قوة التفكیر (لا: 306).(د.ابراهيم الفقي).

وەڵامێک بنووسە