توێژینەوە

بانگخوازێك (4000) كەس موسڵمان دەكات | بەشی دووەم

700بینین

محمد تۆفیقی بەتەمەن مناڵ و بەعەقڵ گەورە بانگەواز لەخوێنیدا بوو، حەزی بەبڵاوكردنەوەی خێر بوو، بانگخوازێكی بچكۆلانەی هیممەت بەرز بوو، لەقۆناغی سەرەتایدا لەوانەی ئاین هەندێ‌ شتی دەردەهێناو لەپەڕەی گەورەدا دەینوسین و لە چەند شوێنێكدا هەڵی دەواسین بۆ ئەوەی خەڵكی سوودی لێ‌ وەربگرن.

لە قۆناغێكی تریشدا لەگەڵ هەشت هاوەڵی قوتابخانەیدا بڕیاریاندا ئەوەی كە لەوانەی ئاینەوە فێربوون بچن بیگەیەنن بەو مزگەوتە بچوكانەی كە جوتیاران لە نزیك كێڵگەكانیان دروستیان كردبوو، لەبەر ئەوەی شوێنی نوێژەكانیش هەشت بوون و خۆشیان نۆ قوتابی بوون یەكێكیان هەڵبژارد كە بگەڕێ‌ بەسەر هەمواندا و كارەكانیان هەڵسەنگێنێ‌ كەئەمەش بۆ تەمەنی ئەوان كارێكی زۆر مەزن بوو.

لە ساڵی 1918 چوو بۆ قاهیرە بۆ خوێندن، ئینجا بیری كردەوە كە ڕۆژنامەیەكی یەك لاپەڕەیی دەربكات، ڕۆژنامەكەی دەركرد بەناوی (التقوی) كەژمارەی یەكەمی هەزار دانە بوو، ئەم ڕۆژنامەیە تا ساڵی 1929 بەردەوام بوو، ئینجا بۆ خوێندن ناردیان بۆ سویسرا لەوێش بۆ ئەوەی ئەوروپیەكان شارەزا بكات لەئیسلام، خانەی گەیاندنی ئیسلامی دامەزراند، كە دەزگایەكی مەعنەوی بوو بەتەنها خۆی كاری تیا دەكرد، هەروەها وتاری دەنارد بۆ ڕۆژنامە ئەوروپیەكان و بەرپەرچی ئەو گومانانەی دەدایەوە كە دەخرانە پاڵ ئیسلام.

ڕۆژانەش نامەی خوێنەرانی ئەو ڕۆژنامانەی بۆ دەهات و وەڵامی پرسیارەكانی ئەدانەوە.

بۆ ماوەی پەنجا ساڵ، لە ساڵی 1943 تا كۆتایی ژیانی لە ساڵی 1991 دا گۆڤاری (البرید الاسلامي) دەركرد.

بەمجۆرە لە ڕێگەی نامە ناردنەوە لەماوەی حەفتا ساڵدا بەزۆربەی زمانەكانی دنیا توانی بانگەوازی خوا بدات بەگوێی زیاتر لە سەد هەزار بیانیدا كە بەلای كەمەوە چوار هەزار كەسیان بە فەزڵی خوا موسوڵمان بوون، كە ئەمەش بە ڕاستی زەخیرەیەكی گەورەیە بۆ قیامەت، خۆزگەمان بەخۆی!

تكایە ماویەتی..

وەڵامێک بنووسە