هەندێ لە شاعیران هۆنراوەیان بۆ خۆشەویست (دروودی خوای لەسەر) هۆنیوەتەوە بەهیوای هاتنە دی هیواو ئاواتەكانیان لەدونیادا ، بۆ نموونە (شەرەفودین موحەمەدی بوصەیری) بوردەی نووسی و شەو لەخەودا بەخزمەت سەروەرمان گەیشت و كەبۆی خوێندەوە زۆر پێی خۆش بوو ، پاشان دەستی موبارەكی هێنا بەسەر لاشەیداو لەخەوەكەیدا شەلەلەكەی چاك دەبێت و كەخەبەری ئەبێتەوە بەحەقیقی چاكبۆتەوە.
(مەلا موحەمەدی خاكی) كە ساڵی 1255ی كۆچی لەدایكبووەو ساڵی 1326ی كۆچی دونیای فانی جێهێشتووە و لەسولەیمانی بەخاك سپێردراوە ، (سەد و شەست و نۆ) دێڕ هۆنراوەی هۆنیوەتەوە بەهیوای ئاخیرەت كە سەروەر شەفاعەتی بۆ بكات ، جا (مەلا حەمەسووری) هاوڕێی سەردانی ئەكات لەنەخۆشیەكەیدا و ئەحواڵی ئەپرسێت ، ئەویش ئەڵێت: زۆرباشم ، لێی ئەپرسێت هیچ وەسیەتیەكت نیە؟ ئەڵێ: من و وەسیەت دوای ئەوەی كە پێغەمبەر چەكامەكەی لێوەرگرتم؟ وتی: چۆن؟ وتی: دوێنێ شەو بەخزمەتی گەیشتم فەرمووی: خاكی چەكامەكەتم پێگەیشت. (ئەمەش مژدە بوو كەچەكامەكەی وەرگرتووەو ئاواتەكەی دێتەدی و شەفاعەتی بۆدەكات).. دوای ئەوە بەشەوو رۆژێك خاكی كۆچی دوایی كرد.
(أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (62) الَّذِينَ آَمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ (63) لَهُمُ الْبُشْرَى فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآَخِرَةِ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (64) يونس)
چەكامە بەو قەسیدەیە ئەڵێن كە لە هەژدە دێڕ زیاتر بێت ، ئەگەر لەحەڤدە دێڕیش تێپەڕ نەبێت پێی ئەوترێت: چامە.
سەرچاوە:مەلا موحەمەدی خاكی نووسینی شێخ موحەمەدی خاڵ.