1.4K
لقی راپەرینی ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی کۆتایی هێنا بە خولێکی دروومان بۆ خانمان.
خولەکە نزیکەی مانگێکی خایاند، لە ١/٧/٢٠٢٠ تاکو ٢٣/٧/٢٠٢٠ بەسەرپەرشتی مامۆستا نەمام ئەحمەد هەمزە.
نزیکەی ۳٠ کەس بەشداربوون و ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاهەنگێکی خنجیلانەدا بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق و بەشێک لە بەرپرسی بەشەکان، بڕوانامە بەخشرا بە تێکڕای بەشداربووان.