88
دەستەی خورماڵی ئینستتیوتی ژیار پاییزە گەشتێکی ئەنجامدا.
ڕۆژی هەینی بەرواری ٢٠٢٢/١٠/٢١ دەستەی خورماڵی ئینستتیوتی ژیار بەمەبەستی ئاسوودەبوونی ڕۆح و جەستە، گەشتێکی پاییزانەی بۆ مێرگەپان ئەنجامدا.
جێی باسە گەشتەکە تایبەت بوو بە مامۆستایان و ئەندامان و ئافرەتانی وانەکانی تەجوید و وانەی گشتی، بە میوانداری زۆر بەڕێز مامۆستا گوڵاڵە ئەندامی دەستەی کارگێڕی ئینستتیوتی ژیار.
هەروەها بەشێکی گەشتەکەش تایبەت بوو بە وتار و باسکردنی چەند پرسێکی گرنگ لەلایەن مامۆستا گوڵاڵەوە، وە چەند چالاکیەکی تایبەتیش ئەنجامدران.