توێژینەوە

یادەوەری و پەند | بەشی چوارەم

874بینین

ساڵی 2003 كەنیسەیەك لەنیوجەرسی لەئەمەریكا داوایان لێكردم وتاریان بۆ بدەم، بەمەرجێك باسەكەم لەسەر (نەخۆش و پیر و مردوو بێت)، لام سەیربوو هیچ كەنیسەیەك كەجارێك وتارم بۆدابن جارێكی تر بانگم ناكەنەوە، باشە خێرە وائەمان داوا دەكەن و باسەكەشیان دیاری كردووە.

من كەوتار ئەدەم لەوشوێنانە عادەتەن باسی ئەركانی ئیمان و ئیسلام و ئافرەت لەئیسلامداو باڵا پۆشی و چەمكی جیهاد ئەكەم.

دۆستێكم هەبوو نزیك لەو كەنیسەیە پێمووت هەواڵكم بۆ بپرسێ‌، دوای 24 كاژێر پەیوەندی پێوەكردم و وتی: دراوسێیەكم هەیە هاتووچۆی كەنیسە ئەكات دەعوەتم كردو لەمیانەی قسەدا تێگەیشتم كەجاری یەكەم وتارت بۆداون دوای دووسێ‌ هەفتە دووكچ موسڵمانبوون و بووە بەكێشە لەگەڵ خانەوادەیانا، ئیتر سەركۆنەی بەرپرسانی كەنیسەكە كراوە كە بۆچی كەسانی وەك تۆ بانگ دەكەن بۆ وتاردان، گەنجەكانیش فشاریان لەسەر دروستكردوون كەئەگەر ئەو بانگخوازە بانگ نەكەنەوە بۆ وتار سەرناكەین بەكەنیسەدا.

ئەوەبوو لە مەبەستیان تێگەیشتم و زانیم بۆیە ئەو بابەتەیان هەڵبژاردووە تابمبەستنەوە و باسی ئیمان و ئیسلام نەكەم.

پرس و راوێژم بەهەندێ‌ لەدۆستانم كرد بەتایبەت (دكتۆر تاریق ئەبو غەزالە) كە پزیشكی دڵە لەئەمەریكاو بانگخوازە ، پلانێكمان دانا بۆ وتارەكەو چووم بۆ كەنیسە وتار بدەم، قەشەكە هاتە لام وتی: خۆدەزانی باسەكەمان چیە؟ وتم: بەڵێ‌ دەزانم لە بارەی نەخۆش و پیر و مردووەوەیە. وتی: زۆر باشە.

دەستم كرد بەوتارەكەم و وتم: لای ئێمە نەخۆش ئەرك و مافی هەیە، مافەكەی ئەوەیە كەچارەسەر بكرێت (ئەی بەندەكانی خوا چارەسەر وەرگرن هیچ نەخۆشیەك نیە خوا چارەسەرو دەرمانی بۆ دانەنابێت)، خواردنی بۆدابین بكرێت وەك خاتوو مەریەم كە حەزرەتی عیسای بوو پێی وترا ئەو قەدی خورمایە راوەشێنەو لەو خورمایەی دەكەوێتە خوارەوە بخۆ.

ئینجا باسی ئەوەم كرد كەئێمە بڕوامان بەخوایەكە كە پێغەمبەرانی ناردووەو پەیامی بەحەزرەتی جوبرائیلدا بۆناردوون و پێنج پێغەمبەری ئولی عەزم هەن كە ئەوەناوەكانیانە..

بەوەش ئەركانی ئیمانم بۆ باسكردن مایەوە قەزاو قەدەر وتم: نەخۆش كەزانی نەخۆشە نابێ‌ ورەی بڕووخێت، ئەبێت بڕوای بەقەزاو قەدەر هەبێت و ئەوەشم روونكردەوە، پاشان وتم: نەخۆش ئەركیشی لەسەرە كەئەبێت هەرچۆنێك ئەتوانێت نوێژ بكات، بەوەش چوومە سەر باسی ئەركانی ئیسلام. دیقەتم دا قەشەكە سوور هەڵگەڕابوو لەداخی قسەكانی من.

دوای وتارەكە كەرۆیشتمە لای سەیارەكەم قەشەكە هات بەدوامداو سوپاسی كردم. جا پەندەكە لێرەدا ئەوەیە بەهۆی بەرەكەتی راوێژكردنەوە من توانیم ئەوەی ئەمەوێت بەجێی بگەیەنم، بەداخەوە وا براوەتە مێشكمانەوە كەزانست و دونیا پێشكەوتووە بەهۆی فڵانە زاناو فڵانە زانا هەروەك ئەوەی كارێكی تاكەكەسی بێت، وانیە ئەو پێشكەوتنانە بەرهەمی رەنجی كەسانێكی زۆرن كەتێكۆشاون.. قورئان بەئاشكرا جەخت ئەكاتە سەرئەو چەمكی راوێژەو ئەفەرموێت: (ۆأَمْرُهُمْ شُورَی بَیْنَهُمْ ۆمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ یُنْفِقُونَ_الشوری 38) (ۆشَاوِرْهُمْ فِی الْأَمْڕ-159آل عمران).

لەفەرموودەشدا هاتووە: لەگەڵ كۆمەڵدابن كە شەیتان لەیەكێكەوە نزیكەو لەدوانەوە دوورە، هەركەس ناوڕاستی بەهەشتی ئەوێت با لەگەڵ كۆمەڵدا بێت.. هەرشادبن…

وەڵامێک بنووسە