توێژینەوە

یادەوەری و پەند | بیست و حەوته‌م

268بینین

 

گەشەپێدانی مرۆیی

دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: بەشداریم كرد لە خولێكی گەشەپێدانی مرۆییدا بەناوی خوێندنەوەی وێنەیی ، گوایە سەیری هەر لاپەڕەیەك دەكەیت و دەیخوێنیتەوە بەخێرایی با وێنەكەی لەبەرچاوت بێت بۆ ئەوەی لەبیرت نەچێتەوە ، گوایە پێشەوا شافیعی كە سەیری پەڕاوێكی كردووە دەستی خستۆتەسەر لاپەڕەكەی بەرامبەری بۆ ئەوەی لەبەرچاوی تێكەڵ نەبێت گوایە یەكسەر هاتۆتە بەری ، من بڕواناكەم ئەوە راست بێت و ئەو زاتە شتی وای نەوتووە لەبارەی خۆیەوە ، لەكۆتایی خولەكەدا داوامان لێكرا هەركەسەو پەڕاوێك بهێنین و بەخێرایی سەیری بكەین گوایە دوایی ئەوەی سەیرمان كردووە بیرمان ئەكەوێتەوە، منیش كتێبێكی ژمێریاریم هێناو بەخێرایی سەیرم كردو ئێستاو ئەوساش هیچم بەهیچ نەكرد لەگەڵیا ونەهیچی لێ‌ حاڵی بووم و نەهیچیشم بیركەوتەوە، بەلای منەوە هەندێ‌ لەو خولانەو ئەو بیرو بۆچوونانە هی بوزییەكان و میللەتان و بەناودینەكانی ترن بەئێمەی ئەفرۆشنەوەو ، بەداخەوە هەندێكی پارەكێشانەو ئیستغلالكردنی خەڵكیە بۆ نموونە خول ئەكەنەوە گوایە لەرێی ئیمزای كەسێكەوە ئەزانی كەسایەتی چۆنە.

وەڵامێک بنووسە