192
ئاریوسیەكان موسڵمان بوون
دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: ساڵی 2009 قەشەیەكی گەورەی قیبتیەكانی میسر وتی: موسڵمانان لەمیسر میوانن، ئەمە پەرچەكرداری زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، منیش وەك وەڵامێك بۆ ئەوە نامەی ماستەرەكەم تایبەت كرد بە باسی ئاریوسیەكان لەمیسر ودواتر چاپمان كرد بەناوی (ئەقباتەكان موسڵمان بوون پێش پێغەمبەر (د.خ))، ئەم كتێبەم پڕ فرۆشترین كتێب بوو لەوساڵەدا لەپێشانگای كتێبی قاهیرە. بزنس مانێك سێ هەزار نووسخەی كڕی و بە بێ بەرامبەر بەخشیەوە تا خەڵكی هوشیارببنەوەو باشتر لەراستیەكان بگەن. ئاریوسیەكان كەشوێنكەوتەی زانای ئایینی مەسیحی ئاریۆس بوون ، دژی هاوەڵ دانان و سێ خوایی و لادانی مەسیحیەكان وەستانەوە ، تووشی سزاو ئازاری زۆربوون لەلایەن رۆمەكانەوە كە حاكمی میسربوون و كاسۆلێك بوون.ژمارەیەكی زۆریان لێ شەهید كردن و ئەو سەردەمە ناودەبرێت بەسەردەمی شەهیدەكان.
جا كەئیسلام هات ئەمانە پەیوەندیان هەبووە لەگەڵ سەروەرمان و هاوەڵان و پاشان خولەفای راشیدیندا، وە ئەمانە كە خەڵكی میسرن بەویست و ئارەزووی خۆیان موسڵمانبوون وهاتنی ئیسلامیان پێخۆش بووە تالەستەمی رۆمەكان رزگاریان بێت.
ئەڵێن لەبەر جزیە موسڵمانبوون، ناوانیە ، ئەوەی موسڵمان ئەبێت راستە جزیە نادات بەڵام ئەبێت زەكات بدات.
جا ئەوانەی كەبەراستی مەسیحی بوون وئیمانیان بە پێغەمبەرێتی حەزرەتی عیسا هێنابوو (سەلامی خوای لێبێت) لەخەڵكی رەسەنی میسر هەر بەموسڵمان دائەنرێن، كەواتە ئیسلامەتی هەبووە پێش هاتنی سەروەرمان (د.خ) لەمیسردا، جائەوانەش كاتێك لەتاو ستەمی رۆمانە كاسۆلیكەكان باوەشیان بۆئیسلام كردەوە ، ئیتر بۆئەبێت ئیسلامەتی وموسڵمانان میوان بن لەمیسردا.
بەداخەوە كاسۆلێكەكان دەسەڵاتداربوون و یەكتاپەرستەكانیش چەوساوە ، بۆیە مێژووی ئاریوسیەكان شێوێنراوە ، ئەگەر سەیری قورئان بكەین باسی مەسیحیە باشەكان ئەكات كەئەوانەن باسمان كردن، باسی ئەوانەش ئەكات كە بەناو مەسیحین و لەرێبازی حەزرەتی مەسیح و یەكتاپەرستی لایان داوە.هەرشادبن .