توێژینەوە

خۆناسین

ئاماده‌کردنى: ئیدریس ئه‌نور

1.78Kبینین

ئه‌و ساتانه‌ى که‌ بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له‌ که‌م و کوڕییه‌کانى ئه‌وانى دى ته‌رخان ده‌که‌ین،ئه‌گه‌ر ته‌رخانى بکه‌ین بۆ بیرکردنه‌وه‌ له‌ که‌م و کوڕییه‌کانى خۆمان،هه‌زاران سوودى لێ وه‌رده‌گرین که‌ بچوکترینیان خۆناسینه‌.

مرۆڤ کۆمه‌ڵه‌ توانانستێکى هه‌یه‌ که‌ ناسینى هه‌موو ئه‌و توانستانه‌ بۆ هه‌موو که‌سێک مومکین نییه‌ و شتى سه‌یرلێره‌ دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤ زۆرجار خۆى و ویسته‌ که‌سییه‌کانى خۆى به‌ شێوه‌یه‌کى ورد ناناسێت هه‌ر بۆیه‌ تووشى ڕووداوى زۆر ده‌بێت.زه‌روره‌تى ناسـین له‌ مرۆڤـدا یه‌کێکـه‌ له‌

پێویـستیه‌ به‌ نرخه‌کانى تاکه‌که‌س له‌ سه‌ر ئه‌م بنه‌مایـه‌ لـه‌ زانسته‌ ئیسلامیه‌کاندا خۆناسین پێشه‌کى خوداناسییه‌.
ویژدانى بێ گه‌ردى مرۆڤ ده‌ توانێت له‌ بواره‌ ماددى و مه‌عنه‌وییه‌کاندا گه‌شه‌ بکات و به‌رزبێه‌وه‌،هه‌روه‌ها ڕه‌وشته‌کانیش له‌ ته‌واوى کۆمه‌لگاکانى مرۆڤایه‌تیداجێگه‌ى گرنگى دانى تایبه‌تى که‌سه‌کانن،ئێوه‌ش پێویستیتان به‌ توانا که‌سـییه‌ پۆزه‌تیڤـه‌کان هه‌یه‌،به‌ واتایه‌کى تر خۆناسین باوه‌ڕ و بروابـوون بـه‌و تواناییانه‌یـه‌ که‌ لـه‌ نـاخى ئێـوه‌دا شاراوه‌ن و شایـته‌ى به‌کارهێنان و ئه‌نجامدانن.
ڕاهێنانى خۆناسین بکه‌ تۆزێک له‌ به‌رامـبه‌ر ئاوێنه‌ ڕاوه‌سـتێن له‌وانه‌یـه‌ پێویست بێت هه‌مووکات به‌ لاى که‌مه‌وه‌ ڕۆژانه‌ جارێک له‌ به‌رامبه‌رئاوێنـه‌ سه‌یرى خۆتان بکه‌ن له‌ ده‌موو چاوى خۆتان چ شتێک ده‌بینن یان چ شتێک زۆرتـر سه‌رنجتان راده‌کشێت.هه‌نـدێک دووڕوویى به‌ خۆتان ده‌کـه‌ن بـه‌
پێـچه‌وانه‌ى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانـه‌ى که‌ دێتـه‌ به‌ر چاو چاوه‌ڕێى ده‌که‌ن هه‌ڵبه‌ت له‌ ویست و خواسـتى گۆڕان و جوڵانـه‌وه‌ى پێـشه‌کى گه‌شه‌کردنه‌. به‌ڵام چاوه‌ڕوانى ناڕاست و نه‌گونجاو نیشانه‌ى لاوازى که‌سایه‌تییه‌.
که‌سـایه‌تییه‌کى پته‌و و به‌ هێزبه‌ چاوانى وردبینى خۆى درۆ ناکات، ئێـوه‌ش له‌ به‌رامبـه‌ر ئاوێنـه‌ بـووه‌سـتن ته‌نیا ده‌مووچاوێک له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى مرۆڤ نابینیت،خه‌م،دلخۆشى،نیگه‌رانى،سه‌رکه‌وتن، توانایى،گه‌شه‌کردن و ته‌واوى خاڵه‌ پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤ وئه‌خلاقییه‌کان پێداچوونه‌وه‌ ده‌که‌ن.هیچ که‌سێک له‌ ته‌نیایى له‌گه‌ڵ خۆیدا درۆ ناکات.
ئێوه‌ش واناکه‌ن.ته‌نیا ئه‌و جیاوازییه‌ى که‌ ئێوه‌له‌گه‌ڵى ئه‌وانى تردا هه‌تانه‌ ئوه‌یه‌ که‌ ئه‌وان له‌ کاتێکدا که‌ نه‌گه‌یشتنه‌ ته‌واوکه‌رى نهێنیکارى ده‌که‌ن وشت ده‌شارنه‌وه‌. ده‌زانن که‌ چى ناڵێن و ئه‌و شته‌ى که‌ ده‌یڵێن ڕاست نییه‌.ئه‌وان بڕواییان هه‌یه‌ که‌ ئاستى تواناییه‌کانیان چه‌نده‌ به‌ڵام سوودى لێ نابه‌ن.هه‌نگاوێک بچنه‌ پێشه‌وه‌ سه‌یر ئاوێنه‌ بکه‌ن و ڕاستییه‌که‌ى به‌ خۆتان بڵێن متمانه‌تان هه‌بێت که‌که‌سێک بینه‌روشایه‌تى کاره‌که‌تان نییه‌.
ئایا ئێوه‌ که‌سێکى به‌خته‌وه‌رن؟
ئایا سامان و پاره‌یه‌کى زۆرتان هه‌یه‌؟
ئایا ئێوه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ى که‌ پێویسته‌ هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن و هه‌ڵسوکه‌وتتان خۆ ده‌رخستنى تیادانیه‌؟
ئایابیر له‌ جوانى و باشى هزر ده‌که‌نه‌وه‌ یاخود ته‌نیا ڕواڵه‌ت و ده‌موچاو بۆتان گرنگه‌؟
ئایائێوه‌ له‌گه‌ڵ خۆتاندائاسوده‌ن؟
و
ئایا…
له‌گه‌ڵ ئم حاڵه‌ته‌شدا هه‌نگاوێکى تر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بگرنه‌ به‌ر.فێر بوویت که‌ له‌گه‌ڵ خۆت و خه‌ڵکانى تردا ڕاستگۆ بیت،فێر بوویت که‌له‌ گۆشه‌نیگاى واقیعه‌وه‌ سه‌یرى جیهان بکه‌یت،فێربوویت که‌ گرنگى به‌ تواناییه‌کانى خۆت بده‌یت،فێر بوویت که‌ به‌خته‌وه‌رى له‌ به‌ده‌ستهێنانى مه‌رجه‌ پێویست و ئینسانییه‌کاندا ببینته‌وه‌.فێر بوویت به‌ بێ ئه‌وه‌ى که‌ نائومێد ببیت هه‌نگاوى جێگیر و پته‌و هه‌ڵبگریت.
ئه‌ونموونانه‌ى که‌ له‌ کۆمه‌ لگادا هه‌ن باشترین ئاوێنه‌ن که‌ له‌ به‌رامبه‌رى ئێمه‌دان،ئه‌و که‌سه‌ى که‌ به‌ هۆى ئالوده‌بوونى به‌ تلیاکه‌وه‌ سووک و ڕیسوا و بێ قیمه‌ت بووه‌ یان ئه‌وه‌ى که‌ به‌دڵێکى میهره‌بان و جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ کاریگه‌رى ده‌خاته‌ سه‌ر زار و دڵى خه‌ڵکان.بێ شک ئێوه‌ فێر بوون که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌ راوه‌ستن و بڵێن:من ته‌واوى وجوود و بوونم هێزه‌ و هه‌رشتێک که‌ ببێته‌ هۆى لاوازى وبێ توانایى لێم دووره‌.
هیچ کات ده‌رگا له‌ سه‌ر واقیعیه‌ته‌کانى ژیان دامه‌خن.له‌ به‌رئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ داخستنى یه‌که‌مین ده‌رگه‌،ده‌رگه‌کانى تر بۆتان ده‌کرێنه‌وه‌ که‌ئێوه‌ به‌ فه‌رسه‌خ له‌ خۆتان دوور ده‌کاته‌وه‌.گه‌یشتن به‌و گه‌وهه‌ر وگه‌نجینه‌یه‌ى که‌ له‌ ناختانداشاراوه‌یه‌ باشترین کاره‌ که‌ له‌وه‌یه‌ مرۆڤ له‌ ژیانى ڕۆژانه‌ى
خۆى ئه‌نجامى بدات.
بیر له‌ ژیانتان بکه‌ نه‌وه‌؟وه‌ک ئه‌و شوێنه‌ى که‌ ده‌تانه‌وه‌ێت پێى بگه‌ن. هه‌رساتێکیش که‌ نزیکتر ده‌بیته‌وه‌ به‌ هه‌وڵدانته‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ڕاوه‌ستیت له‌ سه‌ر لوتکه‌ى چیاو سه‌یرى خواره‌وه‌ بکه‌یت تاکوهه‌موو شتێک به‌ ئاسانى ڕوون و دیاربێت.ئێوه‌ ئه‌و لوتکه‌یه‌ین که‌ هه‌ر ساتێک
به‌شێکى به‌جێ ده‌هێڵن و بۆ پێشه‌وه‌ ده‌چن.
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت میهره‌بان بن ده‌بێت یه‌که‌مجار له‌گه‌ڵ خۆتاندا میهره‌بان بن ،چالاک بن له‌ په‌روه‌رده‌کردنى خۆتاندا.به‌ ڕاستى خۆناسین گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌ که‌ نابێت لێى بێ ئاگابین،ئێوه‌ بێ هاوتان ته‌نها پێویسته‌ گرنگییه‌کى زۆرتر بده‌نه‌ تواناییه‌کانتان،مومارسه‌ و ڕاهێنانى
زۆرتر ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ ئه‌و شته‌ى که‌ ڕۆژێک له‌ خه‌یاڵتاندا سه‌یرتان ده‌کرد و لاتان خه‌ون بوو به‌ ده‌ستى بێنن.

وەڵامێک بنووسە