له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا، كه له گۆڤاری (NATURE NEUROSCIENCE)دا بڵاوبووه‌ته‌وه، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه ته‌نها خه‌و له‌كاتی شه‌ودا بۆ مرۆڤ به‌س نییه، به‌ڵكو پێویسته له‌كاتی ڕۆژیشدا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م (بۆ نموونه نزیكه‌ی نیوكاتژمێرو نیو) بخه‌وێت، چونكه مێشك هیلاك دهبێتو توانستی كه‌مده‌بێته‌وه، كه‌واته پێویستی به‌كه‌مێك پشووه، بۆئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ڕێكبخاته‌وه‌و جێگیریان بكات.
زانایان ده‌ڵێن: دیارده‌ی خه‌و موعجیزهیهكه شایه‌نی بیر لێ كردنه‌وه‌یه، چونكه یه‌كێكه له‌دیارده ئاڵۆزه‌كان.
پاكی و بێگه‌ردیی بۆ ئه‌وخوایه‌ی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه خه‌و نیشانه‌و موعجیزهیهكه و پێویسته بیری لێبكه‌ینه‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمِنْ آَيَاتِهِ مَنَامُكُمْ بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَابْتِغَاؤُكُمْ مِنْ فَضْلِهِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ) [الروم: 23].(یه‌كێكی تر له نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی خه‌وتنتانه به شه‌وو به‌ڕۆژ، له كاتی بێداریشدا هه‌وڵ و كۆششتانه بۆ به‌هره‌وه‌رگرتن له به‌خششه‌كانی خوا، به‌ڕاستی له‌م دیارده‌یه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه بۆ كه‌سانێك هه‌یه، كه ده‌یبیستن و تێی ده‌گه‌ن).
————–
نووسینی: عبدالدائم الكحيل