٥/ (أَفَأَمِنَ الَّذِينَ مَكَرُوا السَّيِّئَاتِ أَن يَخْسِفَ اللَّهُ بِهِمُ الْأَرْضَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ (45) أَوْ يَأْخُذَهُمْ فِي تَقَلُّبِهِمْ فَمَا هُم بِمُعْجِزِينَ (46) أَوْ يَأْخُذَهُمْ عَلَىٰ تَخَوُّفٍ فَإِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ (47) (سورة: النحل)
واته: ئایا ئه‌وانه‌ى چه‌نده‌ها نه‌خشه‌و پلانى خراپیان کێشاوه دڵنیان له‌وه‌ى که خودا نایانبات به‌ناخى زه‌ویدا، یاخود له‌لایه‌که‌وه سزا‌و تۆڵه‌یان بۆبێت که‌هه‌ر هه‌ستى پێنه‌که‌ن؟! یاخود له‌کاتى هاتووچۆو سه‌رگه‌رم بونیان بهكاروبارهوه له‌ناویان ببات، ئه‌وانیش دهسهوسانکهرى خوانین؟! یاخود په‌روه‌رگار به‌توانایه له‌کاتى ترس و ناخۆشى و بیمدا، بیانگرێت و له‌ناویان به‌رێ، به‌ڵام مۆڵه‌ت ده‌دات به‌ڵکو ڕووبکه‌نه ئیمان، چونکه به‌ڕاستى په‌روه‌ردگارتان به‌سۆزو میهره‌بانه.
٦/ (أَفَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا بَيَاتًا وَهُمْ نَائِمُونَ (97) أَوَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا ضُحًى وَهُمْ يَلْعَبُونَ (98) أَفَأَمِنُوا مَكْرَ اللَّهِ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ (99) (سورة: الاعراف).
واته: ئایا خه‌ڵکى شاره‌کان له‌وه دڵنیان و ناترسن که تۆڵه‌ى ئێمه بێت بۆیان له‌شه‌ودا له کاتێکدا ئه‌وان نوستوون؟! ئایا خه‌ڵکى شاره‌کان دڵنیان وناترسن له‌وه‌ى که تۆڵه‌ى ئێمه بێت بۆیان لهچێشتهنگاودا له‌کاتێکدا ئه‌وان سه‌رگه‌رمى یارى و گه‌مه‌ن. ئایا دڵنیا و بێباکبوون له‌نه‌خشه‌و پلانى خوا، جا که‌س بێ باک نابێ له‌نه‌خشه‌و پلانى خوا جگه له گه‌لى خه‌ساره‌تمه‌ندان نه‌بێت.
٧/ ( قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُهُ بَيَاتًا أَوْ نَهَارًا مَاذَا يَسْتَعْجِلُ مِنْهُ الْمُجْرِمُونَ (50) أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ آمَنْتُمْ بِهِ آلْآنَ وَقَدْ كُنْتُمْ بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ (51) (سورة: يونس).
واته: پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ، باشه ئه‌گه‌ر سزاوتۆڵهى خوا له‌شه‌و یان له‌ڕۆژدا به‌رۆکى گرتن، تاوانباران بهتاماى چین؟ ئاخۆ بۆچى په‌له ده‌که‌ن؟! دواى ئه‌وه ئایا که قیامه‌ت ڕووىدا وبهرپابوو باوه‌ڕى پێ ده‌هێنن؟! ئه‌وسا پێیان ده‌وترێ! ئا ئێستا بڕواى پێده‌که‌ن؟! خۆ به‌ڕاستى کاتى خۆى گاڵته‌تان پێده‌هات و په‌له‌تان بوو بۆى و ده‌تانووت: کوا بۆ نایه‌ت.
٨/ (وَلِلَّهِ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَمَا أَمْرُ السَّاعَةِ إِلَّا كَلَمْحِ الْبَصَرِ أَوْ هُوَ أَقْرَبُ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) (سورة: النحل: 77) واته: هه‌رچى نهێنى و شاراوه هه‌یه له ئاسمانه‌کان وزه‌ویدا هه‌ر بۆخوایهو، به‌رپابوونى قیامه‌ت پێش نایه‌ت وه‌ک چاو تروکاندنێک نه‌بێ یان له‌وه‌ش که‌متر، به‌ڕاستى خوا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
له وتارێکى گوَڤارى نویزویکى ئه‌مریکى دا که باسى زانست و قیامه‌ت ده‌کات هاتووه که ده‌ڵێت: زانستى وشکى فیزیا‌و فه‌له‌ک و جیۆلۆجى هه‌رئه‌وه نیه خه‌فه‌تمان به‌نێ به‌ڵکو ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتوون به به‌ڵگه‌وه ته‌حه‌دامان ده‌که‌ن که هیچ شتێک به قه‌ده‌ر قیامه‌ت نزیک نیه. (لا: 112 آيات الله المبصرة)