359
ڕۆژی هەینی بەرواری ٢٠٢١/٤/١٠ دەستەی تەکیهی ئینستتیوتی ژیار بەهارە گەشتێکی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی (ژیاری پەروەردەیی) بەشی کوڕان سازکرد، هەر لە گەشتەکەدا قوتابیان چەندین پێشبڕکێ و یاری جۆراوجۆریان ئەنجامدا.
شایەنی باسە قوتابخانەی ژیاری پەروەردەیی یەکێکە لە پڕۆژە درێژخایەنەکانی دەستەی تەکیهی ئیستتیوتی ژیار کە ماوەی نزیکەی (٧) مانگ دەبێت بەردەوامی هەیە و تێیدا قوتابیان لەسەر بابەتە پەروەردەیی و ئیمانییەکان ڕادەهێنرێن.
یەکێک لە هۆکاره سەرەکییەکانی بەردەوامبوونی خولی ژیاری پەروەردەیی بریتییە لە دڵسۆزیی و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی مامۆستایان و سەرپەشتیارانی خولەکە بەرامبەر بە کۆمەڵگەی کوردیی، کە نایانەوێت لە داهاتوودا نەوەیەکی دوور لە بەها ئەخلاقییەکان و پەروەردەییەکان درووست ببێت لە کۆمەڵگەدا.