282
بەروارى 2021/05/07 بەشى گەنجانى لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار هەستا بە زیندووڕاگرتنى شەوى 26ى مانگى ڕەمەزان لە شەوانى قەدر.
گەنجان چالاکییەکەیان بە شەونوێژ و ووتار و زیکر و قورئان خوێندن و گۆڕینەوەى زانیارى بۆ یەکتر بەسەر برد.
شایەنى باسە بەڕێز: د. بەختیار تاڵەبانى بەرپرسى گشتیى بەشى گەنجانى ئینستتیوتى ژیار ئامادەى چالاکییەکە بوو و تیایدا ووتارێکى پێشکەشکرد و باسى ڕۆڵى گرنگى گەنج کرد لە بەرەوپێشبردنى ئایین و کۆمەڵگە و کەسایەتى خۆیدا.
بەمشێوەیە و لە جەوێکى ئیمانیى و ڕۆحییدا گەنجەکان کاتێکى باشیان بەسەربرد و هیواى سەرکەوتن و پرۆژەى زیاتریان بۆ بەشى گەنجان خواست.