133
ڕۆژى پێنجشەممە 2021/08/11 کۆمەڵێک لە خوێندکارانى دەزگاى نوورى حیکمە/ لقى سلێمانى، سەردانى ئینستتیوتى ژیار/ لقى سلێمانیان کرد. لە پێشوازییاندا بەڕێزان: د. کامل عەزیز شارباژێریى بەرپرسى لقى سلێمانی و، د. عوسمان مەحموود ئالانیی ئەندامى دەستەى کارگێڕى ئینستتیوتى ژیار، و م.دیار ساڵح هەمەوەند کارگێڕى لقى سلێمانى ئامادەیبوون. سەردانەکە بە مەبەستى ئاشناکردنى زیاترى خوێندکاران بوو بە کار و چالاکییەکانى ئینستتیوتى ژیار و ناسینى زیاترى لق و دەستەکانى.