74
دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە بەروارى 2021/07/13 دەستەى بەڕێوەبردنى فیدارسیۆنى ڕێکخراوە هاوئامانجەکان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: د. بێخاڵ ئەبووبەکر سەرۆکى فیدراسیۆن و، هەریەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى بەڕێوەبردن د. موحەممەد سینەمۆکیى و م. فایەق کەلاریى. سەردانى لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیاریان کرد و لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان: پرۆفیسۆر د. خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار و، د. کامیل شارباژێڕى بەرپرسى لقى سلێمانیى و، د. عوسمان ئالانیى ئەندامى دەستەى کارگێڕى ئینستتیوتى ژیار، پێشوازییان لێ کرا. مەبەست لە سەردانەکە گفتووگۆکردن بوو لەسەر پتەوترکردنى پەیوەندیی نێوان ڕێکخراوەکان و کارکردن بۆ جێبەجێکردنى ئامانجە گرنگ و باڵاکان بوو.