قورئان دەفەرموێت (وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ (1) وَطُورِ سِينِينَ (2) وَهَذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ (3) لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ (4) سورة التین).
پاش چوار سوێند بە هەنجیرو زەیتون و شاخی تور و مەككە، قەتعەن ئێمە لەچاكترین و باشترین شێوەدا مرۆڤمان بەدیهێناوە!
پرۆفیسۆر ئۆلیڤەر ویندڵ دەڵێت: هەرچەند زانست پێش بكەوێت خیلافی نێوان زانست ودین كەم دەبێتەوە، چونكە تێگەیشتنی تەواو لەزانستەكان ئیمان بەخوا زیاد دەكات.
هەروەها دكتۆر میتشل ولسن لە (الموسوعة العلمیة الحدیثة) (لا 12 | ج 5) دا دەڵێت:(وردەكاری و رێكخستنی جەستەی هیچ گیانلەبەرێك وەك مرۆڤ جوان و پڕ داهێنان نیە ، هەموو پارچەیەكی ئەم جەستەیە كار دەكات بۆ هێشتنەوەی لاشە بەزیندویەتی ، لەم پەڕاوەدا ناتوانین هەموو چیرۆكی سەرسوڕهێنەری جەستەی مرۆڤ باس بكەین).
دارۆین دەڵێت: هەرچەند لە پێكهاتەی چاو وردەبمەوە مووی لەشم راست دەبێتەوە موچڕكە بەلەشما دێت ، كێ وتوویەتی من بڕوام بەخوا نیە! ئەمەش تەسدیقی ئەو ئایەتەیە كەلەسەرەوە باسمان كرد. (مجلە الاعجاز 40).
زەردەخەنەی هیوا (619)
نووسهر: ئهندازیار عوسمان