542
شەوی 2021/03/01 لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، شانزه‌هەمین دیداری کتێب بەڕێوەچوو.
دیداری ئەمجارە تایبەت بوو بە خوێندنەوە و ڕانانی کتێبی (سەروەریی گەل لە پێش جێبەجێکردنی شەریعەتەوەیە) له نووسینی: دکتۆر عبداللە مالیکییه و له‌لایه‌ن: م. عومەر تۆفیق الخطاط وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ئامادەبووانی دیداره‌كه بە گەرم و گوڕی بەشداریی گفتوگۆیان کرد و ڕا و سەرنج و ڕەخنە و پێشنیارەکانیان خستەڕوو، هه‌روه‌ها چەند بەشداربوویەکی تازە ئامادەی دیدارەکە بوون.
بەشداربووانی دیداری کتێب لە چەندین پسپۆڕیی جیاواز و ئەکادیمی نووسەر و ئیمام و پێشنوێژ و ڕۆژنامەنووس و شاعیر و مامۆستا پێکهاتوون.