سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

سیمینارێكی په‌روه‌رده‌یی له‌لقی ڕاپه‌ڕین به‌ڕێوه‌چوو

نووسه‌ر: عبدالله زه‌نگڵی

599بینین

شه‌وی هه‌ینی 2020/11/05 ئینستتیوتی ژیار/ لقی ڕاپه‌ڕین/ به‌شی گه‌نجان، هه‌ستا به‌سازكردنی سیمینارێكی په‌روه‌رده‌یی بۆ گه‌نجانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌.

سیمیناره‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز: دكتۆر مه‌هدی عه‌بدولقادر به‌رپرسی به‌شی گه‌نجانه‌وه‌ پێشكه‌شكرا به‌ناونیشانی (كێشه‌ هه‌نووكه‌یه‌كانی گه‌نج و چاره‌سه‌ركردنیان).

له‌سیمیناره‌كه‌یدا دكتۆر ئاماژه‌ی به‌چه‌ندین گرفت و له‌مپه‌ر كرد، له‌ئاست پێشكه‌وتنی گه‌نجان و لاوانی موسڵمانان. هه‌روه‌ها ڕێگاكانی سه‌ركه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌نجانی خسته‌ڕوو.

دواتر گه‌نجانی ئاماده‌بوو سه‌رنج و تێبینیی و پرسیاره‌كانی خۆیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ خسته‌ڕوو، وه‌ڵامی گونجاو و گفتوگۆی پێویستیان له‌سه‌ركرا.

شایانی باسه‌ وانه‌ی شه‌وانه‌ی گه‌نجان له‌شه‌وانی هه‌ینی هه‌فته‌دا له‌لقی ڕاپه‌ڕین ئه‌نجامده‌درێت.

 

وەڵامێک بنووسە