ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2020/11/04 شاندێكی باڵای ده‌سته‌ی كارگێڕی ئینستتیوتی ژیار به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار پرۆفیسۆر د. خالید موحه‌ممه‌د ساڵح لقی ڕاپه‌رینی به‌سه‌ركرده‌وه.
شانده‌كه پێكهاتبوون له‌به‌ڕێزان: جێگری سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار دكتۆر شێرزاد عبدالوهاب و د. به‌ختیار نه‌جمه‌دین به‌رپرسی به‌شی كارگێڕی و د. خالید گه‌ردی به‌رپرسی به‌شی په‌روه‌رده‌و كاروباری زانستی و م. حه‌مزه خه‌لیفه به‌رپرسی به‌شی بانگه‌واز.
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و تاوتوێكردنی پلان و پرۆژه‌كان و گوێگرتن له‌پێشنیار و داواكارییه‌كان، شانده‌كه سه‌ردانی لقی ڕاپه‌ڕینی كرد.
هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌دا، شانده‌كه په‌یمانگای زانسته شه‌رعییه‌كانی ئینستتیوتی ژیار/ لقی ڕاپه‌ڕینی به‌سه‌ركرده‌وه،و چه‌ندین ئامۆژگارییان پێشكه‌شكردن و باسیان له‌گرنگی وه‌رگرتنی زانست و بڵاوكردنه‌وه‌ی كرد.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز دكتۆر خالید گه‌ردی به‌رپرسی به‌شی په‌روه‌رده‌و كاروباری زانستی، سیستمی خوێندنی له‌په‌یمانگای زانسته شه‌رعییه‌كان شیكرده‌وه و به‌رچاوڕوونی زیاتری به فێرخوازان به‌خشی و گوێی له‌داواكاری و پێشنیاره‌كانیان گرت.