ئایا ڕه‌نگه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانمان هه‌یه؟ چۆن ده‌كرێت ژیانمان به به‌كارهێنانی ڕه‌نگه‌كان.
ئایا ڕه‌نگه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانمان هه‌یه؟ چۆن ده‌كرێت ژیانمان به به‌كارهێنانی ڕه‌نگه‌كان بگۆڕین؟ بۆچی خوای گه‌وره ڕه‌نگی سه‌وزی بۆ به‌هه‌شت هه‌ڵبژاردووه؟ بۆچی ڕه‌نگی ڕه‌شی بۆ دۆزه‌خ هه‌ڵبژاردووه؟ ئایا موعجیزه‌یه‌ك هه‌یه؟ با بخوێنینه‌وه…..
نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی زۆر به‌سه‌ر مرۆڤدا تێپه‌ڕده‌بن و لێی غافڵهو وهه‌ستی پێناكات، یه‌كێك له موعجیزه‌كان ڕه‌نگه‌كانن، كه خوای گه‌وره بۆی ده‌سته‌به‌ركردووین. زانایان چ شتێكی نوێیان له جیهانی ڕه‌نگه‌كاندا دۆزیوه‌ته‌وه‌و قورئانی پیرۆز چۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه؟ خوای گه‌وره دهفهرمورێت: (وَمِنْ آَيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِلْعَالِمِينَ) [الروم: 22].(یه‌كێكی دیكه له نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی به‌دیهێنانی ئاسمانهكانو زه‌وی و جیاوازیی زمان و ڕه‌نگتانه، به‌ڕاستی له‌م دیارده‌یه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی تێدایه بۆ زانایان و شاره‌زایان)، ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه جه‌حت له‌سه‌ر بوونی موعجیزه له ڕه‌نگه‌كاندا ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته بیریان لێبكه‌ینه‌وه و یادو زیكری خوای گه‌وره بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕو خۆبهخشینمان به‌م به‌دیهێنه‌ره گه‌وره‌یه زیادبكات.
ڕه‌نگ چییه؟
هه‌موو ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی ده‌یانبینن، له بنچینه‌دا یه‌كه، بریتییه له ڕووناكییه‌ك كه چاومان پێی كاریگه‌رده‌بێت، هه‌ر ڕه‌نگێك له‌ره‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌یه، له میهره‌بانی خوای گه‌وره‌یه به ئێمه كه چاوه‌كانی وا بۆ خهلقكردوین هه‌موو لهرهكانی ده‌وروبه‌رمان نابینین! ، ته‌نها به‌شێكی كه‌می لێده‌بینین، ئه‌ویش شهبهنگهخۆر(په‌لكه‌زێڕینه)بینراوهكهیه. ئه‌گه‌ر ڕهنگهكانمان هێماكرد به درێژیی شه‌پۆله‌كانیان، ئه‌وا مرۆڤ ته‌نها ئه‌و ڕه‌نگانه ده‌بینێن، كه شه‌پۆلیان له 400 نانومتر بۆ 700 نانومهتره
( نانومتر به‌شێكه له بلیۆنی مه‌ترێك- واته ئه‌گه‌ر مه‌ترێك دابه‌ش بكه‌ین بۆ یه‌ك بلیۆن به‌ش ئه‌وا نانومهتر به‌شێكه له‌و بلیۆن به‌شه).
كاتێك ئه‌و تیشكه ڕووناكییه ده‌كه‌وێته سه‌ر مادده‌یه‌ك ئه‌وا سپی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو ڕه‌نگه‌كان ده‌داته‌وه‌و هیچی لێ هه‌ڵنامژێت، ئه‌گه‌ر مادده‌یه‌كی ڕه‌شمان بینی واتای ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو ڕه‌نگه‌كان هه‌ڵده‌مژێت و هیچی لێ پهرچناداتهوه، به‌ڵام مادده‌ی سوور هه‌موو ڕه‌نگه‌كان هه‌ڵده‌مژێت ته‌نها سوور نه‌بێت پهرچیدهداتهوه بۆمان و به‌م شێوه‌یه به سووریی ده‌یبینین و به‌هه‌مان شێوه ….
ئه‌و ڕووناكییه‌ی ده‌یبینین بریتییه له شه‌پۆل، كه له‌رینه‌وه‌ی دیاریكراوی هه‌یه، ڕووناكی سوور شه‌پۆلێكه له‌رینه‌وه‌ی هه‌یه، ڕه‌نگی سه‌وز هه‌مان شه‌پۆلی ڕووناكییه، به‌ڵام له‌رینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌تری هه‌یه…. به‌و شێوه‌یه بۆ ڕه‌نگه‌كانی دیكه‌ش، كه‌واته ڕه‌نگه‌كان جیاوازن له‌یه‌ك به پێی جیاوازیی درێژی شه‌پۆلی هه‌ریه‌كێكیان یان له‌رینه‌وه‌كه‌ی. ئه‌م ئایه‌ته پێویسته بیری لێبكرێته‌وه، پێویسته له‌م فه‌رموده‌یه خوای گه‌وره وردببینه‌وه، كه ده‌فه‌رموێت: أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ ثَمَرَاتٍ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهَا وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ *وَمِنَ النَّاسِ وَالدَّوَابِّ وَالْأَنْعَامِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ كَذَلِكَ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ) [فاطر: 27-28]. ((ئایا سه‌رنجت نه‌داوه، كه به‌ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، جا ئێمه به‌و بارانه جۆره‌ها به‌روبومی جیاوازمان هه‌یه، كه (ڕه‌نگیان، تامیان، شێوه‌یان، شوێنیان، وه‌رزیان جیاوازه). هه‌روه‌ها هه‌ندێك له كهژوكێوهكانمان به زنجیره كێشاوه، هه‌یانه چین و نه‌خش و هێڵی سپی و سوره‌و ئه‌وانیش ڕه‌نگیان جیاوازه، هه‌شیانه ڕه‌نگێكی تاریك و تۆخه، هه‌روه‌ها به‌و شێوه‌یه له خه‌ڵكیش، له گیانداران و ماڵاتیش جۆره‌ها ڕه‌نگ و شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز هه‌یه، به‌ڕاستی هه‌ر زاناكان په‌ی به‌و ڕاستییانه ده‌به‌ن، له‌ناو به‌نده‌كانی خوادا هه‌ر ئه‌وان له خوا ده‌ترسن، به ڕاستی ئه‌و خوایه زۆر باڵا ده‌سته زۆریش لێبورده‌یه)).
سه‌رسورهێن ئه‌وه‌یه، كه خوای گه‌وره له‌م ده‌قه‌دا شتێكی نامۆی خستووته‌ڕوو، كه ناكرێت ئه‌مه له مرۆڤه‌وه بێت، كاتێك ده‌فه‌موێت (إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ) (له‌ناو به‌نده‌كانی خودا زانایان له خوا ده‌ترسن) ئه‌مه به‌و واتایه‌ی زانایان له‌هه‌موو كه‌س زیاتر له خوای گه‌وره ده‌ترسن، ئه‌م ئایه‌ته هۆی موسڵمانبوونی یه‌كێك له زانایان بوو، كاتێك ئه‌وه‌ی زانی كه مرۆڤ ناتوانێت ئه‌م جۆره ڕاستییانه بزانێت. ڕابمێنن كه چۆن خوای گه‌وره په‌یوه‌ندیی له نێوان زانست و ترسان له خوای گه‌وره له‌لایه‌ك و له نێوان موعجیزه‌ی ڕه‌نگه‌كان له لایه‌كی دیكه‌وه دروستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی گرنگیی ئه‌م جۆراوجۆریهی دنیای ڕه‌نگه‌كان و كارگه‌ریی له‌سه‌ر مرۆڤمان پێشان بدات.
له‌گه‌ڵ مندا سه‌یری ئه‌م ده‌قه پیرۆزه بكه‌ن 🙁 أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَلَكَهُ يَنَابِيعَ فِي الْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ * أَفَمَنْ شَرَحَ اللَّهُ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ فَهُوَ عَلَى نُورٍ مِنْ رَبِّهِ فَوَيْلٌ لِلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ أُولَئِكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ) [الزمر: 21-22].(ئایا تۆ نه‌تبینیوه و سه‌رنجت نه‌داوه، خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، له‌وه‌ودوا له ناخی زه‌ویدا كۆیدهكاتهوه، پاشان له شێوه‌ی كارێز و كانی ده‌رده‌هێنێت، ئه‌وسا هه‌ر به‌و ئاوه كشتوكاڵی ههمهجۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌ڕوێنێت، ئه‌نجا ده‌بینین وشك ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، پاشان ده‌یخات و ورد‌و خاشی ده‌كات، جا به‌ڕاستی له‌م شته‌دا بیرخستنه‌وه‌یه بۆ بۆ كه‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند، ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی خوای گه‌وره سینه‌ی گوشاد كردووه بۆ ئیسلام له سه‌ر ڕێبازی نورو ڕووناكیی په‌روه‌ردگاریه‌تی(وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه، كه پێچه‌وانه‌یه)، هاوارو وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵیان ڕه‌قه له ئاستی قورئان و یادی خوادا، ئه‌وانه له گومڕاییه‌كی ئاشكرادا گیریان خواردووه)ببینن، خوای گه‌وره چۆن په‌یوه‌ندیی له نێوان ڕه‌نگه‌كان و جیاوازییاندا ده‌خاته‌ڕوو و دفهرموێت:(مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ) (ڕه‌نگیان جیاوازه)و هه‌روه‌ها باسی له باوهڕكردووهو ده‌فه‌روێت: (أَفَمَنْ شَرَحَ اللَّهُ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ)(ئه‌وانه‌ی خوای گه‌وره سینه‌ی گوشاد كردوون بۆ ئیسلام). وه‌ك ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بیه‌وێت ئیشارهتێكمان پێ‌بدا بۆ گرنگیی بیركردنه‌وه له دنیای ڕه‌نگه‌كان و جیاوازییان، به تایبه‌ت كه ده‌زانین خۆڵ و خاك یه‌كه‌و ئاویش یه‌كه، به‌ڵام جیهانێكی پڕ له ڕه‌نگ ده‌بینین، كه كۆتاییه‌كه‌ی نازانین.