توێژینەوە

دۆستانی خوا

263بینین

 

دووان لەدۆستانی خوا لەخزمەتیاندا بووم، بەڕێزێكیان وتی: شەوێك بیرم ئەكردەوە لە كاك ئەحمەدی موفتی زادەی رەحمەتی، كە “نۆ ساڵ و نیو” بەندكراو شەش ساڵی لەتاكە كەسیدا بوو، دڵنیابووم هەرچی ئازارو ئەشكەنجەی كۆن و نوێ‌ هەیە لەسەری تاقیان كردەوە، لەدڵی خۆمدا وتم: ئاخۆ لەتابووتەكەشدا دایان نابێ‌ و ئۆكسجینی لێبڕابێ‌ و بوورابێتەوە، شەو لەخەومدا تابووتێكیان هێناو منیان خستە ناوی و ئۆكسجینم لێبڕاو بوورامەوە، دەریان هێنام و هاتمەوە هۆش خۆم و وتیان كاك ئەحمەدیش ئاوا سزا دراوە.

كاك ئەحمەد یەكێك بوو لەسەر قافڵەكانی كاروانی باوەڕ وەكو بانگخوازانی سەرتاسەری دونیای كۆن و نوێ‌ تووشی ئەشكەنجەو ئازاربوو، خۆشەویست “دروودی خوای لەسەر بێت” سەرمەشقی بوو كە بەقەدەر هەموو ئوممەت تاڵاوی چەشت و پەت پەتی بینی لە 23 ساڵدا، لەسەرەمەرگیدا فاتیمە وتی: وا كرباه ، ئای لەو دەردەسەری و ناخۆشی و ناڕەحەتیە، خۆشەویست هاتەوە هۆش خۆی و فەرمووی: ئیتر باوكت رزگاری ئەبێت لەدەست دونیاو دەردە سەری و ناخۆشی و ناڕەحەتی نابینێت.

تۆ بیربكەرەوە سەركردەو پێشەوامان كە خوا بە رەئوف و رەحیم وەسفی ئەكات سێ‌ ساڵ خۆی و هاوەڵ وخزمانی ئابڵوقەدرابن لە شیوێكداو نان نەبێت بیخۆن و لەبرسا گەڵا بخۆن و شەو مناڵ لەبرسا بگری و دایكی شیری نەبێت بیداتێ.

وەڵامێک بنووسە