504
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩-٤-٢٠٢١ لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار ئێوارە خوانێكی بۆ کۆمەڵێك گەنجی ئینستتیوتى ژیار سازکرد، کە ژمارەیان ١٨ گەنج بوو.
شایەنی باسە ئەو گەنجانە لە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانەوە، بەشداری هەریەك لەوانەکانی تەفسیری سوڕەتی نوور و فیقهی ڕۆژوویان کردووه، بە بۆنەی تەواوکردنی ئەو وانانەوە ئەم ئێوارە خوانەیان بۆ سازکرا.
شایانی باسە کاتژمێر چوار و نیو بەڕێز بەرپرسی لق سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی (چۆن مرۆڤە نەزانەکان بناسینەوە؟) سازکرد، کە بە ووردی نیشانەکانی ناسینەوەی مرۆڤە نەزانەکانی بۆ باسکردن، دوای بەربانگکردنەوە و ئەنجامدانی نوێژی عیشا و تەڕاویح بە جەماعەت و دانیشتنێکی بە سوود بە وتار و ئەنجامدانی پرسیار و وەڵامی شەرعیی کۆتایی بە چالاکیەکە هێنرا.