374
ڕۆژی چوار شەممە ۲۱-٤-٢٠٢١ کاتژمێر ۲:۰۰ی دوانیوەڕۆ لە لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی (هیممەت بەرزی) بۆ بەڕێز (مامۆستا حهسهن دارەشمانەیی) لە هۆڵی لق ساز کرد.
تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە خوشکان و برایان ئامادەبوون و نزیکەی نیو کاتژمێری خایاند.
لە کۆتاییدا ئامادەبووان خۆشحاڵ بوون بەو جۆرە کۆڕانە و سوپاسی لقی پشدەریان کرد و هیوایان خواست کە ئەو جۆرە سیمینارانە بەردەوام بێت.
شایانی باسە بڕیار وایە ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممه ئەم جۆرە سیمینارانە بەردەوام بن به درێژایی مانگی ڕەمەزاندا.