گەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی پشدەر ئێوارەخوانێکی بۆ ژینگەپارێزانی قه‌ڵادزێ ساز كرد

نووسه‌ر: موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د مه‌مه‌ند

202بینین

 

ڕۆژی جومعە ۱٦-٤-۲۰۲۱ کە ڕۆژی ژینگەپارێزانه‌ و له‌ هه‌مانكاتدا چوارەم ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆزە، لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار بەو بۆنەیەوە ئێوارە خوانێکی بۆ کرێکارانی ژینگەپارێزی قەڵادزێ سازکرد.

شایه‌نی باسه‌ ژمارەیان نزیکەی (۱۲۰) كرێكار دەبوو، سەرەتا لە ئێوارە کۆڕێکدا چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز خوێندرا، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز (مامۆستا ئه‌حمه‌د خدر) بەرپرسی لقەوە پێشکەشکرا، دواتر لەلایەن بەڕێز (مامۆستا جەمال)وە وتارێک پێشکەش کرا.

شایانی باسە دوای نوێژکردن و تەراویح هەریەکە لە کرێکارەکان سەبەتەیەکی خۆراکیان پێشکەشکرا کە لەلایەن خێرخوازێكه‌وه‌ دابینکرابوو، وە بە دڵێکی خۆش و سەبەتەی خۆراکەوە بەرەو ماڵه‌وه‌ بەڕێزەوە بەڕێکران، لە کۆتاییدا کرێکارەکانیش زۆر سوپاسی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار و خێرخوازانیان کرد بۆ ئەو ئەرک و ماندووبوونەی کێشاویانە و پێی هەستاون.

 

وەڵامێک بنووسە