لە درێژەی کار و چالاکییەکانی لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/٤/١١ كاتژمێر ٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ بە بەشداری (١٣) خوشك چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو.
بۆ ئهم مانگه كتێبی (پیاوە بەڕێزەکە) نووسینی: (عەلی جابر فیفی) گفتوگۆی لەسەرکرا و ئامادەبووان تێبینی و سەرنجی خۆیان پێشکەشکرد، دوای گفتوگۆیەکی چڕ و پڕ کە ماوەی کاتژمێرێکی خایاند، چەند سەرنجێک لەسەر کتێبەکە نووسران و بڕیارە سهرنج و تێبینیهكان ئەرشیف بکرێن.
ئامادەبووان وێڕای دەستخۆشیان بۆ لقی پشدەر داوایان کرد ئەم چالاکییە بەردەوام بێت و بەڵێنیان دا ئامادەبن.
ههروهها بۆ مانگی داهاتووش کتێبی (پلانی ستراتیژی کەسیی) لە نووسینی: (د. محمد مایمون – یوسف منافیفی) یە دیاریکرا، بڕیارە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێ.
شایەنی باسە ئەم چالاکییە مانگانەیە و بە سپۆنسەری کتێبخانەی گەشەیە و بەڕێز خاتوو سومەییە ئیبراهیم بەڕێوەی دەبات.