536
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٣/١٨ له ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی پشدەر، سیمینارێک لەلایەن (د. ئهحمهد موحهممهد سهلیم) بەرپرسی بهشی پلان و پڕۆژەو هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون له لقی پشدهر، لە ژێر ناونیشانی (مامۆستای سەرکەوتوو، هونەری وانەگوتنەوە) پێشکەشکرا.
لە سیمینارەکەدا باس لە شێواز و گرتنەبەری هۆکارەکانی وانەگوتنەوە لەلایەن مامۆستاوە کرا، هەروەها خۆگونجاندنی مامۆستا لەگەڵ ئاست و توانا جیاوازەکانی خوێندکاردا لە ناو پۆلدا و بەردەوام هەوڵبدات زانیاریەکانی زیاتر بکات، لەگەڵیشیدا باسی لە گرنگی و بەهای ڕۆڵی مامۆستا کرد لە پەروەردە و فێرکردنی ڕۆڵەکاندا.
جێگای باسە سیمینارەکە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند و تیایدا شازدە لە ئەندامانی ژیار ئامادەی بوون.