لە درێژەی کار و چالاکییەکانی لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٢/١ ڕۆژی جیهانی باڵاپۆشی لە مەراسیمێكی شایستەدا لە ژێر ناونیشانی: (پۆشتەترکردنی خوشکان) له قۆناغی یەکەمی پڕۆژەكه‌دا هەستان بە دابەشكردنی (٣٤) عەبا و لەچکە بۆ خوشكانی باڵاپۆش.
شایەنی باسە چەندین چالاکی جۆراو جۆر پێشکەشکران و میوانی پرۆژه‌كه‌ش زۆر بەڕێز ( د. شێرزاد عه‌بدلوه‌هاب) ووتارێكی گرنگی پێشكەش بە خوشكان كرد له‌سه‌ر ووشیاری زیاتر به‌رامبه‌ر پیلانه‌كانی شه‌یتان و لادانی مرۆڤ له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست و ڕووناك. هه‌وره‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی خۆ باڵاپۆشكردنی خوشكان و دایكان له‌م سه‌رده‌مه‌دا.
دواتر هەریەک لە بەڕێزان بەرپرسی لق و بەرپرسی به‌شی کاروباری خوشکان ووتەیان پێشکەشکرد، لە کۆتاییشدا خەڵات بەسەر به‌شداربووانی پرۆژه‌كه‌دا دابەشكرا.
جێی ئاماژه‌یه بڕیارە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە بە هاوکاری خێرخوازان بەردەوامی هەبێت.