408
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/١٦ كاتژمێر ٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ سیمینارێك بۆ زۆر بەرێز مامۆستا (ئهمیر ئهحمهد عهبدولقادر) لە ژێر ناونیشانی (هونەری ووتاربێژی) كە تایبەت بوو بە خوشكان سازکرد.
شایەنی باسە (٢٢) خوشك ئامادەبوون و دەستخۆشیان هەبوو بۆ بەڕێزیان، پاشان ڕاو سەرنجی خۆیان لە ڕاپرسیەكدا سەبارەت بە پێشكەشكردنی سیمینارەكە خستەڕوو، هیواخواز بوون بۆ داهاتووش هەر بەردەوام بێت، لە كۆتاییدا بەڕێز بەرپرسی لق سوپاسنامەی پێشكەش بە بەڕێز مامۆستا ئەمیر کرد لە پای پێشکەشکردنی ئهو سیمینارە پڕ سوود و زانیارییە.