338
لە درێژەی کارو چالاکییەکانی لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار ڕۆژی پێنج شەممه ٢٠٢٠/١٠/١ کۆتایی هێنا به خولی (بڕین و دروومان) که ماوەی مانگێک بوو له ٢٠٢٠/٩/١ تا ٢٠٢٠/١٠/١ بەردەوام بوو هەردوو وانەی (تیۆری و پڕاکتیکی) دەخوێنران، شایەنی باسە بیست خانمی دەڤەرەکه بەشداربوون.
خولەکه لەلایەن بەڕێز (ڕێزان عبداللە ڕسو) مامۆستای شارەزاو بەئەزموون دەوترایەوەو بڕوانامەی بەشداربوون بەگشت بةشداربووان بەخشراو دیاری بە یەکەم و دووەم و سێیەمی خولەکە بەخشرا.