401
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١١/١١ کاتژمێر ٢:٣٠ی دوا نیوەڕۆ، لەدرێژەی کار‌و چالاکیەکانی به‌شی کاروباری خوشکانی لقی پشدەرو بەسەرپەرشتی بەرپرسی به‌ش، خولێكی درێژخایەن به‌ناوی (وتاربێژی خانمان) كرایه‌وه.
شایه‌نی باسه له‌خوله‌كه‌دا ١٧ خوشك به‌شداربن و مانگی جارێك به‌شداربووانی خول کۆدەبنەوە، هەر جارەو دوو به‌شداربوو وتار پێشکەش دەکەن به‌شێوازی سیمینار‌و کورتە وتار.
ئامانج لەکردنەوەی ئەم خوله گەشەپێدانی توانای وتاربێژیی و قسەکردن و ڕاهێنانی خوشكانی به‌شداربووه بۆ بوون بەبانگخواز لەدەڤەرەکەدا.
جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ هەریەك لەبه‌ڕێزان (سۆما ئیبراهیم و خەندە عه‌لی) وتاریان پێشکەشکرد، لە کۆتاییشدا دوو خاتونی تر دیاریکران بۆ مانگی داهاتوو بۆ ئاماده‌كردن و پێشکەشکردنی وتارەکانیان.
شایانی باسە خولەکە جێگای ڕەزامەندی و دەست خۆشی بەشداربووان بوو.