507
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/١/٢٧ کاتژمێر ٩:٠٠ سەر لە بەیانی دوو سیمینار سازکران، سیمیناری یهكهم لەلایەن خاتوو (پەروا موحسین) به ناونیشانی (ئەستێرە درەوشاوەکان) و ئەوەتریان بۆ پارێزەر (لەشکر موحهممهد)، به ناونیشانی (خودناسی) بۆ فێرخوازانی خولی زستانەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) و مامۆستا بەڕێزەکان سازكرا.
جێگای باسە سیمینارەکان نزیکی دوو کاتژمێریان خایاندو تیایدا خاتوو پەروا باسی لە چینەکانی بەرگە هەوای زەوی کرد و بەشێوەیهکی سادە و ئاسان بۆ فێرخوازەکانی ڕوونکردەوە.
پاشان بەڕێز پارێزەر لەشکر موحهممهد بابەتێکی لەسەر خودناسی و پێویستییە ڕووحییەکانی مرۆڤ باسکرد.
دواتر لەلایەن بەڕێز بەرپرسی لقەوە چەند وتەیەک پێشکەشکرا کە تیایدا باس لە خولی زستانە کرا بە گشتیی و ئاماژەشی بە بەردەوامی خولی پێگەیاندنی نەوجەوانان دا لە داهاتوودا.