پێش پەنجا ساڵ زیاتر ئەدیبی گەورەو قەڵەم رەنگین مستەفا صادق رافیعی لە كتێبی (أوراق الورد: رسائلە ورسائلها) داهێنانێكی نوێی كردبوو كەسەرەتای نامەیەكی لەجیاتی (أما بعد) كە بڵاوبوو گۆڕیبووی بە (أما قبل) ، ئەمە نوێگەری بوو ، لای خوێنەران تازەبوو ، جاوەرە هەموو نامەكانی سەدان نوێگەری تیا بكردایە!
داهێنانی لەفزێكی تازە كەجێی خۆی بكردایەتەوە لەدڵ و عەقڵی خەڵكدا لەلایەن شاعێرێكەوە یان ئەدێبێكەوە بەس بوو بۆ شۆرەت پەیداكردن و ناودەركردنی ئەوكەسەو تەنانەت ئەبوو بەنازناو بۆی وەك وشەی (نَبَغتْ) كەبوو بەنازناو و دەوترێت (النابغة الذبیانی)كەلەم دێڕە هۆنراوەیدا هاتووە: فقدنبغتْ لنا منهم شؤون.
یان نازناوی (المرقِّش اڵاكبر) بەهۆی ئەم هۆنراوەیەیەوە بوو:
الدارُ قفرٌ والرسوم كما رَقِّـش فی ظهڕ اڵادیمِ قَڵمْ
هەروەها (المتلمِّس)نازناووی لەم هۆنراوەیەوەی وەرگرت:
فهذا أوانُ العرض حیّا ذُبابَهُ زنابیرُهُ واڵازرقُ المتلمِّسُ
هەروەها نازناوی (المُسَیَّب بنُ عَڵس)یش لەم هۆنراوەیەوەی هاتووە:
فإن سَرّكُم ألّا تؤوب لِقاحُكمْ غزاراً فقولوا للمُسَیَّبِ یلحَقِ
تەعبیرات و ئەفكاری نوێی قورئانی ئەوەندە تازەگەریان تیابوو ، تەنانەت كەئەم ئایەتە هاتە خوارەوە (خُذ الْعَفْۆ ۆأْمُرْ بِالْعُرْفِ ۆأَعْڕض عَنِ الْجَاهِلِینَ (199)الاعراف) پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بەجوبرائیلی فەرموو: ئەوە چیە ئەی جوبرائیل ؟ ئەویش وتی: نازانم با لەپەروەردگاری زانا بپرسم .ئنجا دوای ئەوەی لەپەروەردگاری پرسی وتی(انّ الله أمركَ أن تعفۆ عَمن ظلمكَ ، وتعطێ مَن حَرمكَ ،وتصڵ مَن قطعكَ).