ئەدەب و هونەرمژار

نیگارکێش

1.56Kبینین

نیگارکێش

نیگارکێشێ به‌ناوبانگ سه‌رگه‌رمی نیگارکێشان بوو نیگاره‌که‌ی هێنده‌ قه‌شه‌نگ بوو ناباوه‌ڕیی بوو، ده‌بوو له‌ مه‌راسیمی هاوسه‌رگیری شازاده‌ خانمدا نمایش بکرێ.

نیگارکێش هێنده‌ نوقمی خولیای نیگارکێشان بوو چه‌ند هه‌نگاوێك خۆی کێشایه‌ دواوه‌ بۆ سه‌رنج و وردبوونه‌وه‌ی نیگاره‌که‌ی ئاگای له‌خۆی نه‌مابوو تا لێواری باڵه‌خانه‌که‌ به‌ره‌و دوا ڕۆیشت ته‌نها به‌ هه‌نگاوێك گیانی له‌ ده‌ست ده‌چوو که‌سێك ئاگای لێبوو نیگارکێش خه‌ریکه‌ بکه‌ویته‌ خواره‌وه‌ ده‌یویست هاوار بکات و به‌ئاگای بێنێته‌وه‌ به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو ئه‌گه‌ر بێت و هاوار بکات نیگارکێش به‌ئاگا بێته‌وه‌ و دوا هه‌نگاو بۆ دواوه‌ بنێت و بکه‌وێته‌ خواره‌وه‌ بۆیه‌ فلچه‌ی ره‌نگه‌کانی هه‌ڵگرت و له‌سه‌ر تابلۆکه‌ی ده‌ستی کرد به‌وێنه‌ کێشان ، کاتێ نیگارکێش بینی چی به‌سه‌ر تابلۆکه‌ی هات زۆر توره‌ بوو شاڵاوی بۆ پیاوه‌که‌ هێنا لێی بدات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی لێی نزیك بوون گرتیان ئه‌و شوێنه‌یان نیشان دا که‌ خه‌ریك بوو بکه‌ویته‌ خواره‌وه‌.

زۆرجار ئێمه‌ش ئاینده‌ی خۆمان گه‌لێك قه‌شه‌نگ ده‌نه‌خشێنین به‌ ڕۆژی روونیایی لای که‌سێك که‌ خۆشمان ده‌وێت، به‌ڵام وه‌ك دونیای وجود بزانێت چ مه‌ترسیه‌ك ڕووبه‌روومان ده‌بێته‌وه‌ نیگاره‌ نایابه‌که‌مان ده‌شێوێنێت زۆرجار ئه‌وه‌ی له‌ ژیانماندا به‌سه‌رمان دێت پێی بێزار ده‌بین یان له‌ کارو پیشه‌که‌ی خۆمان دڵته‌نگ و توره‌ ده‌بین ، به‌ڵام هه‌رگیز نابێت ئه‌مه‌ل فه‌رامۆش بکه‌ین : جیهانی وجود هه‌میشه‌ باشترینه‌کانمان بۆ ئاماده‌ ده‌کات.

نووسینی: لێزمه‌ شێخانی

وەڵامێک بنووسە