295
دانیال هەشت زمان دەزانێت و ئابووری خوێندووە لە زانكۆی ستۆكهۆلم لە سوید، لەپاش گەشتێكی درێژ بەدوای راستیداو خوێندنەوەی هەموو قورئان پانزە ساڵ لەمەوبەر موسڵمان بوو، سەرپەرشتی چەند قوتابخانەیەكی ئیسلامی سویدی دەكات و یەكێكە لەدامەزرێنەرانی بانكی ئیسلامی لەسوید و نموونەی رەوشتی ئیسلامیە.
ئەڵێ بەداخەوە موسڵمانان هەست بەسەنگینی قورئان ناكەن كە خوا لەبارەیەوە دەفەرموێت (إِنَّا سَنُلْقِی عَڵیْكَ قَوْلًا ثقِیلًا) (المزمل:5).
هەروەها دەڵێت: من لەروانگەی ئەم فەرموودەیەوە (ان الله جمیل یحب الجمال) سەیری جوانیەكان دەكەم كە بەداخەوە ئێستا جوانیەكان ئەشێوێندرێن.