توێژینەوە

موسڵمانبوونی قەشەیەك پێش 900 ساڵ

466بینین

 

قەشە (ئینسلیم تۆرمیدا) لە ئەندەلوس لەساڵی 600ی كۆچیدا لەدایكبووەو لەشەش ساڵیەوە خراوەتە بەر كەنیسەو بەردەوام تیایا ماوەتەوەو دایكو باوكی سەردانیان كردووەو زۆر بلیمەت و هەڵكەوتووبووە، بۆیە لە تەمەنی 16 ساڵیدا گەورەی قەشەكانی ئەوروپا زۆر پێی سەرسام دەبێ‌ و ئەیكات بە سكرتێری خۆی، لەهەموو كۆبوونەوەكانیدا بەشدار دەبێت، كلیلی هەموو كەنیسەكەی ئەداتێ‌ تەنها كلیلی ژووری دیاریەكانی نەبێت.

لەتەمەنی 26 ساڵیدا رۆژێك لەكۆبوونەوەیەكدا كەئەم لەجیاتی گەورەی قەشەكان ئامادە دەبێ‌ مانای (البارقلیط) ئەخەنە بەرباس و لێكۆڵینەوە كە لەئینجیلدا هاتووەو هەریەكە شتێك دەڵێن، كەئەمە بۆ گەورەی قەشەكان دەگێڕێتەوە ئەویش دەڵێت: ئەو مانایانە هیچی راست نین، پێی دەڵێت: ئەی تۆ دەزانیت مانای چیە؟ دەڵێت: بەڵێ‌. تۆش بگەیتە تەمەن و پلەی من دەیزانی، ئەمیش كەعاشقی گەیشتن بە هەق بوو، زۆر لێی پاڕایەوەو دەست و قاچی ماچ كرد پێی بڵێ: ئەویش وتی: پێت دەڵێم بەڵام تا دوای مردنی من نابێت باسی بكەیت ئەگینا ئینكاری دەكەم و ئەڵێم وام نەوتووە، ئەویش پەیمانی ئەداتێ‌ وناوبراو دەڵێت: ئەو ناوە یانی ئەوكەسەی كەزۆر سوپاسگوزاری خوایە (أحمد) كەئەویش مەبەست موحەمەدە. وتی: ئەی باشە بۆ موسڵمان نابیت وتی: ئەی نەتخوێندۆتەوە لە ئینجیلدا كەخۆشەویستی دونیا هۆكاری هەموو تاوانێكە! منیش لەبەر دونیاو بەرژەوەندی ناتوانم ئیمان بهێنم بە (محمد).

ئەمە وای لە ئینسیلیم كرد واز لەقەشەیەتی بهێنێ‌ و لە ئەوروپاوە بێتە تونس و ببێتە وەرگێڕی فەرمانڕەوای تونس و موسڵمانبوو ناوی خۆی كرد (عبدالله الترجمان الاندلسي) وكتێبێكی نووسی بەناوی (تحفة الاریب فی الرد علی أهل الصلیب) .. (ئەوەی سەیرە تازە دەیانەوێت بەگاوركردن و ئیلحاد لەكوردستانی خێرنەدیودا بڵاو بكەنەوە).

وەڵامێک بنووسە