هه‌موو لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه، كه مه‌ی خراپی و زیانه‌كانی زۆر‌و هه‌مه‌جۆرن، هه‌ركه‌سێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات، كه مه‌ی بۆدڵ باشه، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، چونكه خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ده‌زگای به‌رگریی دهڕوخێنێتو خانه‌كانی جگه‌ر لهناودهبان هه‌روه‌ها كارده‌كاته‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك‌و ده‌بێته‌هۆی تێكچوونی باری ده‌روونی, بۆیه پێغه‌مه‌به‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إن الله أنزل الداء والدواء وجعل لكل داءٍ دواءً فتداووا ولا تداووا بمحرم) [رواه أبو داوود](خوای گه‌وره نه‌خوشی و چاوهسهریشی بۆناردووین، هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك چاره‌سه‌ریشی هه‌یه، كه‌واته خۆتان چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌ڵام به حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان چارهسهرمهكهن)، كێ ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ی فێری ئه‌م ڕاستییه پزیشكییه كردووه؟
– مه‌ی كارده‌كاته سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته
ده‌زگا ههستیارو ئاڵۆزه‌كانی جه‌سته، زۆرترین كاریگه‌ریی مه‌ییان ده‌كه‌وێته‌سه‌ر، وه‌ك كۆدهمارهكان و جگه‌رو ڕژێنه‌كان، كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی تێكچوونی ترسناك بۆیان. كاریگه‌ریی مه‌ی له خواردنهوهیهوهو له لێوو ناوده‌م و زمانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ڕه‌نگه حاڵه‌تی لیكڕشتن(لیكنی) یان وشكبوونه‌وه‌ی زمان دروستبكات. یان ڕه‌نگه ببێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی زمان. هه‌روه‌ها مه‌ی ده‌بێته هۆی فراوانبوونی سورێنچك و ده‌ماره‌خوێنه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی برینداربوونی ترسناك. هه‌روه‌ها لێكۆڵنه‌وه نوێكان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، كه زۆربه‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك ئه‌وانه‌ن، كه به‌رده‌وام مه‌ی ده‌خۆنه‌وه. سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر به مه‌ی پرسیار له پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)كرا، فه‌رمووی: (إنه ليس بدواء ولكنه دا‌ء) [رواه مسلم].(مه‌ی چاره‌سه‌رنییه، به‌ڵكو ده‌ردو نه‌خۆشییه)
– مه‌ی كارده‌كاته سه‌ر گه‌ده
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌رییه‌كانی مه‌ی ده‌ڵێت: مه‌ی ده‌بێته هۆی سوربوونه‌وه‌ی په‌رده‌ی گه‌ده‌و زیادبوونی ده‌ردانی ترشی كلۆری ئاو، كه ده‌بێته هۆی تووشبوونی گه‌ده به برینی درێژخایه‌ن، ڕه‌نگه ئه‌مه دریژه بكێشێت و ببێته هۆی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده
(سرطان المعدة). سه‌باره‌ت به ڕیخۆڵه‌كان له‌كاتی وه‌رگرتنی سهرخۆشكهرهكاندا تووشی هه‌وكردنی زۆر ترسناك ده‌بن، هه‌روه‌ها تووشی بێتوانایی مژین ده‌بن، جگه له تێكچوونی جوڵهوگرژبوونی، بۆیه خوای گه‌وره مه‌ی حه‌رامكردووه چونكه خێری ئێمه‌ی ده‌وێت، هه‌ربۆیه پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (كل مسكر خمر وكل خمر حرام) [رواه مسلم]. (هه‌موو سه‌رخۆشكه‌رێك مه‌یه و هه‌موو مهیهكیش حه‌رامه).