دكتۆر خالید جوبەیر پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵەو بانگخوازێكی سعودیشە دەڵێت: تیمێك بووین ئەمیر سوڵتان ناردینی بۆ مەغریب 20 ساڵێك زیاتر لەمەوبەر بۆ نەشتەرگەری لەسەر حسابی خۆی.
كەچوینە ئەوێ خەستەخانە ئامادەنەبوو پێویستمان بەئامێری زۆربوو بۆ مانگ و نیوێك بەكرێ بیهێنین، ویستم پەیوەندی پێوەبكەمەوە دەستم نەكەوت، یەكێ وتی: بچۆ لای فڵان دەوڵەمەندی مەغریبی، چومە ماڵەوە بۆلای، بەوەی بەردەستی وت: چی دەوێت بۆی بكە.
باسی فەرموودەكەم بۆكرد كە بەخشین لەماڵ كەم ناكات، وتی: ئەزانم لەمنی وەرگرە، بەخوا ئێستا ملیۆنێك ببەخشم دوای هەفتەیەك سێ ملیۆنم بۆدێتەوە!
جا ئەم دەوڵەمەندە بەدەیان باڵەخانەی وەقف كردووە لەسەر چەند خەستەخانەو مناڵی بێباوك. لەبەرنامەیەكدا لێیان پرسی: مناڵەكانت رازین ئەم هەمووە دەبەخشی؟ وتی: خۆ پارەی ئەوان نیە تا ڕازی نەبن، چوار مناڵم هەیە یەكی كارگەیەكم داونەتێ پێی بژین ئیتر چیان دەوێت؟.
دكتۆر دەڵێت: چوومە لای دەوڵەمەندێك لەسعودیە بۆ پڕۆژەیەك، وتی: دكتۆر ئەم خانووەو سەیارەكەم و ئەو باڵەخانەیەم بۆ دانێ و چیم هەیە بیبە بۆ پڕۆژەكەت!
لەوەش سەیرتر كەسێكی تر دەناسم حاڵی مام ناوەندیەو چەند خەرج ئەكات بۆخۆی ئەوەندەش دەبەخشێت،وتم: بۆ ئەوە دەكەیت؟ وتی:شەرم دەكەم لەماڵی خوا بخۆم و بەشی بەندەكانی نەدەم!