189
دوای سەرکەوتنی خولی هاوینە لە لقی پشدەر، ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ۷-۹-۲۰۲۰ دەست بە خولی پایزەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) کردو تا سێ مانگ بەردەوام دەبێت و تیایدا.
بەڕێوبەرو حەوت مامۆستای شارەزاو ڕاهێنراو خاوەن ئەزمون وانەکان دەڵێنەوە کە پێك هاتووە لە زیاتر لەحەفتا فێرخواز لەهەردوو ڕەگەزو حەفتەی دوو ڕۆژ دەوام دەکەن لە دووشەممەو سێشەممە، کاتژمێر ۲:۰۰ بۆ ٥:١٥ی دوای نیوەڕۆ کە ڕۆژانە چوار وانە دەخوێنرێ (بیروباوەڕی ئیسلامی، فقهی ئیسلامی، زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی) سەرەڕای قوڕئانی پیرۆزو ڕەوشت و ئاداب و فەرموودەو چەندین سیمیناری بەسودو پێویست. کە تیایدا بە جێ بەجێ کردنی ڕێکارو ڕێنمایە تەندروستییەکان خولەکە بەڕێوە دەچێ.