149
لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، کاتژمێر چواری ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە ٩-٩-٢٠٢٠ گفتوگۆی مانگانەی کتێب خوێندنەوەی مانگی نۆ بەڕێوەچوو، کە تیایدا دوانزە خوشك ئامادەبوون و زیاد لەکاتژمێرێك گفتوگۆی چڕوپڕیان لەسەر کتێبی (ئارام بە) لەنوسینی: عمر آل عوضە و وەرگێڕانی: زامدار قادری یە، ئەنجامدا.
شایەنی باسە ماوەی مانگێك مۆڵەتیان پێدرابوو بۆ خوێندنەوەی، زۆربەیان سەرنج و تێبینی و ڕەخنەی خۆیان باسکردو پوختیان کردەوە، دواتریش لەلایەن لقی پشدەرەوە کتێبەکەیان بەدیاری پێدرا.
لەکۆتایدا کتێبی (هونەری ئەتەکێت) لەنوسینی: زەینەب صبحی، بۆ مانگی داهاتوو دیاریکراو کۆتایی بەدانیشتنەکە هێنرا، بەژداربووان هیوای بەردەوامیان بۆ چالاکیەکە خواست.