722
رۆژی یه‌كشه‌ممه 2020/9/6 كاتژمێر 04:30ی عه‌سر به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌و دانانی خشته‌ی وانه‌كان، لقی كۆیه‌ی ئینستتیوتی ژیار له‌گه‌ڵ به‌شێك له خوێندكارانی به‌شی (له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز) كۆبوونه‌وه.
به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لق و به‌ئاماده‌بوونی به‌شێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی لق و مامۆستایانی سه‌رپه‌رشتیاری به‌ش، تاوتوێی خشته‌ی نوێی وانه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغی داهاتوو كرا.
هه‌روه‌ها باس له كردنه‌وه‌ی به‌شی (خوێندنه‌وه‌ی قورئان – قیرائات) كرا‌و هه‌وڵه‌كان بۆ بونیادنانی ئه‌و به‌شه‌ش ده‌ستیپێكرد.
جێی ئاماژه‌یه خوێندكارانی (له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز) له لقی كۆیه و ده‌سته‌ی ته‌ق ته‌ق نزیكه‌ی 65 خوێندكارن و له‌هه‌موو ئاستێكیان تێدایه، هه‌ر له‌ئاستی یه‌ك جوزئه‌وه هه‌تاوه‌كو ته‌واوی قورئان.