ئەمڕۆ 2020/10/03 له لقی كۆیه‌ی ئینستتیوتی ژیار لە دانیشتنێکی زانستییدا گفتوگۆی مۆڵه‌تنامه‌ی قیرائاتی قورئان بۆ هه‌ردوو ڕیوایەتی (حفص و شعـبة) بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا بۆ فێرخوازی مۆڵه‌تپێدراو “هەردەم هیمداد عه‌زیز” حافظ القرآ‌ن.
به ئاماده‌بوونی به‌رپرس و ئه‌ندامانی لقی كۆیه‌و فێرخوازان و دایك و باوكانیان، مامۆستا سه‌رده‌م ده‌رباز مامۆستای مۆڵهتبهخش، مۆڵه‌تی به‌خشی به فێرخوازی ناوبراو.
شایه‌نی باسه مامۆستا هیمداد باوکی فێرخواز، ووتەیهکی پێشکەش به ئاماده‌بووان کرد، تێیدا باسی پەروەردەکردنی منداڵ و به‌ده‌مه‌وه‌بوون و هاوكاری كردنی بۆ ئه‌نجامدانی كاری باشه كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ ئینستتیوتی ژیار هه‌بوو له‌پای خه‌مخۆری و چالاكییه گرنگه‌كانی.
هه‌روه‌ها له ووته‌یه‌كدا مامۆستا زیره‌ك مه‌لا مه‌غدید باسی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی فێرخواز هه‌رده‌م هیمدادی كرد كه چۆن توانیویه‌تی هه‌موو قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكات و مۆڵه‌تنامه‌ی قیرائاتی قورئانیش به‌ده‌ستبهێنێت.