279
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ دەستەی کفری ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، نیوەڕۆ خوانێکی ئامادەکرد بۆ ژینگه‌پارێز و کارگوزار و پاککەرەوەكارانی شاری كفری.
به مه‌به‌ستی لەبەرچاوگرتنی ئەو ئەرک و ماندووبوون و خزمهتەی ئەو کارگوزارانە ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئه‌م خوانه سازكرا.
مامۆستا موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ده‌سته‌ی كفری به دیجیتاڵ میدیای ئینستتیوتی ژیاری ڕاگه‌یاند: ئێمه وه‌كو ئینستتیوتی ژیار بە ئەرکی سەرشانی خۆمانمان زانی خزمەتێکی بچووکی ئەو پارێزەرانهی ژینگه‌ی شار بکەین و هه‌ستاوین به ڕێكخستنی خوانێك بۆیان له پای ئه‌رك و ماندووبوونیان.