448
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 2021/01/21 له هۆڵی ژیار له ده‌سته‌ی كفری ئینستتیوتی ژیار پانێڵێك به ناونیشانی (ته‌ڵاق – هۆكار و چاره‌سه‌ر) به‌ڕێوه‌چوو.
به مه‌به‌ستی به‌رچاوڕوونی و ووشیاری زیاتر له‌سه‌ر بابه‌تی ته‌ڵاق و داڕمانی به‌ها باڵاكانی خێزان و كۆمه‌ڵگه و چه‌ندین پرسی تر پانێڵه‌كه ساز كرابوو به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:
– سیمیناری یه‌كه‌م: ڕۆڵی یاسا له زیادبوونی ڕێژه‌ی ته‌ڵاق | (دادوه‌ر گۆران عه‌لی) دادوه‌ری دادگای باری كه‌سێتی – كه‌لار
– سیمیناری دووه‌م: هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ری ته‌ڵاق له روانگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام | (م. عه‌بدولهادی هیدایه‌ت) ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توا له گه‌رمیان
– سیمیناری سێیه‌م: هۆكاری ته‌ڵاق و كاریگه‌رییه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی | (م. شـنـۆ قاسم) مامۆستا له زانكۆی گه‌رمیان