ئێوارەی دوێنێ (۱۸/۱۲/٢٠۲۰) بەشی گەنجانی لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیار. سیمیناریکی سازکرد بۆ بەڕێز: حاجی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لە ژێر ناونیشانی (ژیانم لەگەڵ پەیامەکانی نوور).
سەرەتا سیمیناره‌کە بە خوێندنی چەند ئایەتێک له‌قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد لەلایەن ئەحمەد حسێن ئەندامی بەشی گەنجانی لقی هه‌ولێر و دواتر وتەی بەخێرھاتن لەلایەن بەرپرسی بەشی گەنجان مامۆستا هۆشمەند عوسمان پێشکەشکرا.
له‌پاشان له‌لایه‌ن به‌رێز حاجی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د باسی ئه‌زموونی ژیانی خۆی له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كانی نوور كه به واتای له‌گه‌ڵ مامۆستا (سه‌عیدی نه‌وره‌سی) و شێوازی ژیانی و ئاستی زیره‌كی و خه‌مخۆری بۆ ئاینه‌كه‌ی و ئاستی ته‌قواداری مامۆستا سه‌عیدی نه‌وره‌سی خسته‌ڕوو.
له‌پاشاندا به‌رێز حاجی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كتێبه نوسراوه‌كه‌ی خۆی (حیاتی مع النور) پێشكه‌ش به لقی هه‌ولێر و ئه‌ندامانی كرد.
شایانی باسه له‌كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا سرودێک لەلایەن تیپی سروودی ژیار پێشکەشی ئامادەبوان کرا.
ئامانج له‌سازكردنی سیمیناره‌كه ناساندن و شاره‌زایی بوون له‌ژیانی مامۆستا سه‌عیدی نه‌وره‌سی بوو تا وه‌ك وانه‌یه‌ك له‌ژیان وه‌ریگرین و بتوانین له‌ژیانی خۆماندا به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ین.