530
ڕۆژی شه‌ممه (2021/01/16) بەشی بانگه‌وازی لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیار، سیمینارێکی بۆ بەڕێز مامۆستا یونس باویانی لەژێر ناونیشانی (ئه‌و خوڕهوشتانهی كه ده‌بێت له فێرخوازانی زانسته شه‌رعییه‌كاندا هه‌بن) ساز كرد.
سەرەتای سیمیناره‌کە بە خوێندنه‌وه‌ی چەند ئایەتێک له قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر ووتەی بەخێرھاتن لەلایەن بەرپرسی لقی هه‌ولێر (پ. د. سلێمان سه‌لیم) پێشکەشکرا.
پاشان له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا یونس باویانی باسی ئه‌و ڕه‌وشت و ئاكارانه كرا كه پێویسته له فێرخوازی زانسته شه‌رعییه‌كاندا هه‌بێت وه‌ك نییه‌تپاكی و ڕه‌وشتجوانی و ئارامی و له‌سه‌رخۆیی و ڕاگرتنی كه‌سایه‌تی فێرخوازانی زانسته شه‌رعییه‌كان.
ئامانج له سازكردنی سیمیناره‌كه پێگه‌یاندنی فێرخوازانی زانسته شه‌رعییه‌كان بوو له لایه‌نی ئاكارییه‌وه تا له داهاتوودا پێش ئه‌وه‌ی زانست بگه‌یه‌نن نییه‌تپاكی و ڕه‌وشتجوانی و ئاكارجوانی له ڕواڵه‌تی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌یان به‌رجه‌سته بێت.